فەرماندەیەکی باڵای روسی دەڵێت هێزە تاێبەتیەکانیان لە سوریادا چالاکن

فەرماندەیەکی باڵای لەشکەری روسی لە سوریا دەڵێت هێزە تاێبەتیەکانی روسیا لە وڵاتەکەدا چالاکن.

ژنراڵ ئەلیکسەندەر دڤۆرنیکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لە رۆژی چوارشەممە لەگەڵ روسیسکایا گازیتی حکومی ووتی سەربازانی هێزەکانی تاێبەت چالاکی زانیاریان ئەنجام داوون بۆ دەستنیشانکردن و ئاراستە کردنی هێڕشە ئاسمانیەکانی روسیا لە سوریا. ئەو ووتی ئەوان هەر وەها یارمەتی داوون لە ئاراستە کردنی فرۆکەکان لە دەمی کردارەکانیاندا و هەر وەها ئەرکی تری نە تاێبەتیش ئەنجام داوون.

دڤۆرنیکۆڤ ئاماژەی بەوە نەکردووە ئاخۆ چەند لە هێزەکانی تاێبەت لە سوریادا هەن.