بەهۆی هێرشێکی پەکەکە بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی لەشكری 3 کەس دەکوژرێن

لەشکری تورکیا دەڵێت ژمارەی کوژراوەکان بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بنکەیەکی پۆلیسی لەشکری لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا گەیشتە سێ سەرباز.

بەیاننامەیەکی لەشکری لە ڕۆژی هەینی ڕادەگەیەنێت 24 سەربازی تر بریندار بوون لەو هێرشەی کە سەرهەڵداوە کوردەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجامیانداو بنکەی مەرمەری نزیک شارۆچکەی لیجەی زۆرینە کوردیان کرد بە ئامانج.

وەک ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد ڕادەگەیەنێت لەم هێرشەدا پێکدادانیش ڕوویدا لە نێوان سەربازەکان و سەرهەڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە پەکەکە.

شایانی باسە پرۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا لە مانگی 7 تێکچوو، ئەمەش بوو بە هۆی نوێ بوونەوەی توندوتیژییەکانی نێوان سەرهەڵداوان و هێزەکانی ئاسایشی تورکیا. بەهۆی ئەو ناکۆکیانەش سەدان کەس کوژراون لە ناویاندا زیاتر لە 300 پۆلیس و سەرباز.