نکوڵی له‌و ڕاستییه ناکرێت که ڕۆژانێک هه‌بوون له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا وه‌ک کفر و تاوان و سنورشکاندنی به‌هاکان سه‌یری په‌یکه‌ره هونه‌رییه‌کان کراون.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش نه‌بۆته ڕێگرێکی گه‌وره له به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندانی په‌یکه‌ر سازدا و به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی مل بۆ کۆت وبه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سیاسی و...هتد ناده‌ن.
هه‌ر کاتێک کارێکی داهێنه‌رانه له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کان و مه‌یدانه‌کانماندا ده‌بینین، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا خه‌یاڵی هونه‌رمه‌ند چه‌نده دوور بڕ ده‌کات و ئێمه‌ی بینه‌ریش بۆ کوێ ده‌بات؟!
ئێستا له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا په‌یکه‌ره‌کان هه‌ر ته‌نها له‌وه‌دا سنوردار نین شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازه‌یی یان که‌سایه‌تییه‌ک بێت و وه‌ک بێ گیانێک سه‌یر بکرێت، به‌ڵکو ده‌بینیت مرۆڤه و ده‌بێته په‌یکه‌ری که‌سایه‌تییه‌ک.
ئه‌گه‌رچی پێشتر ئه‌م جۆره کاره هونه‌رییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ڕۆژانه‌ی خۆیان بوو له ڕێی نومایشته نافه‌رمییه‌کانه‌وه، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد بووه‌تە هونه‌رێک که ده‌توانم بڵێم ساڵانه له ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی شاره‌کانی ئه‌وروپادا پێشبڕکێی هونه‌رییان بۆ ده‌کرێت واته پێشبڕکێیه‌ک بۆ په‌یکه‌ره زیندوه‌کان.
(سامان هیدایه‌ت) یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده په‌یکه‌رسازانه‌ی هێنده‌ی خۆشه‌ویستی و هه‌وڵه ڕژده‌کانی له به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ره‌که‌یدا، هێنده‌ش خاوه‌نی ئه‌ندێشه‌یه.
(سامان هیدایه‌ت) هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رساز له چوارهه‌م ساڵی ته‌مه‌نیدا و هاوکاتی ئه‌نفاله به‌دناوه‌کان گه‌رمیان جێده‌هێڵێت و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بێت.
پاش ته‌واکردنی خوێندن له کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کان، پاش به‌شدارییه‌کی به‌رچاو له ژماره‌یه‌ک پێشانگادا له هه‌رێمی کوردستان، پاش دروستکردنی ژماره‌یه‌ک په‌یکه‌ر و دانانیان له مه‌یدانه‌کاندا، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌کات و ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.
ئایا له هه‌ردوو جیهانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا دوو بیرکردنه‌وه و ڕوانین هه‌ن به‌رامبه‌ر په‌یکه‌ر؟
به‌لای زۆرێک له ڕه‌خنه‌گرانه‌وه پاراستنی په‌یکه‌ره‌کان نیشانه‌یه‌کی ئه‌رێنییه له تێگه‌یشتنێکی بابه‌تیانه‌ی هونه‌ری په‌یکه‌رسازی.
گه‌لێک ئاماژه له ئارادان که هێشتاش له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا وێناکردنێکی جوانکاریانه‌ی په‌یکه‌ره‌کان له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه ئاماده‌ییه‌کی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵکو ته‌نها له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێری خوێنده‌واردا قسه له‌سه‌ر به‌های هونه‌ری مێژوویی په‌یکه‌ره‌کان ده‌کرێن. یه‌کێک له به‌ڵگه‌کانیش شکاندن یان هه‌وڵدان بۆ شکاندنی په‌یکه‌ره‌کان و ناوزڕاندنی هونه‌رمه‌ندانی په‌یکه‌رسازه.
ته‌گه‌ره‌یه‌کی تری به‌رده‌م ئه‌م هونه‌ره ئه‌جه‌ندا سیاسییه‌کانه که ده‌خوازن په‌یکه‌ره‌کان و کاره هونه‌رییه‌کانیش له مه‌یدانه‌کاندا به‌پێی ڕوانینی خۆیان بێت، به‌بێ گوێدانه پره‌نسیپه هونه‌رییه‌کان.
ئایا له هه‌رێمی کوردستان په‌یکه‌ره‌کانیش به سیاسی کراون و دابین کردنی شوێن بۆ په‌یکه‌ره‌کان به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبییه‌کانه؟
ئایا په‌یکه‌ره‌کان هه‌ر ده‌بێت بریتیبن له وێنه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌یی که‌سایه‌تییه‌کان؟
(سامان هیدایه‌ت) بۆچی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ی بۆ گۆرانیبێژ زه‌که‌ریا عه‌بدوڵای دروستکردبوو ده‌شکێنێت؟
بۆ (سامان هیدایه‌ت) نیشتمان جێده‌هێڵێت؟
(سامان هیدایه‌ت) هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رساز له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌ادته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5