هەر وەکو دەبینین لە هەموو لایەکەوە باس لەوە دەکرێت گوایە هەریمی کوردستان لە لێواری رووخاندایە، ئاخۆ ئەم بارە هەرێمەکە بەرەو کوێ دەبات و هیچ هیوایەک لە ئاسۆدا هەیە بۆ چاکردنەوەی؟
نووسەر و رۆژنامەنووس سەلام عەبدوڵا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من هیچ هیوایەک نابینم، بە پێچەوانەوە زۆر رەشبینتر بووم لەوەی بە هاتنی بان کی مون و سەرۆکی بانکی جیهانی و بانکی ئیسلامی و گوایە قەرزی 20 میلیار دۆلار ئەدەن بە هەرێم، کە ئەمە کارەساتێکی زۆر گەورەیە وە هاتنی ئەم بەرپرسانە لە کاتی قەیرانیدا بۆ هەر وڵاتێک ئەوە دڵنیابە بە بەرفراوانی نارەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەریان بەڵام بە داخەوە لای ئێمە هیچ نارەزایی دەر نەبڕا بەرامبەریان بەڵکو بە پێچەوانەوە سەرۆکی هەرێم پێشاوزی لێکردن".
کاک سەلام هەر وەها دەڵێت" ئەم هاتن و ئەم قەرز پێدانە لە ڕاستیدا بە بەرنامەیەکەوە پەیوەندی هەیە کە لە عێراقدا بە ئاگر و ئاسن جێ بە جێ ئەکەن و پەیوەندی بە بڕگەی 20 و 25 وە هەیە لە بریاری 1483 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە جەغت لەسەر ئەوە دەکەن ئابوری عێراق بکرێ بە ئابوری بازاری ئازاد کە ئەمە سەرەتای کارەساتەکەیە".
کاک سەلام دەشڵێت" بێگومان ئابوری هەرێم بە ناوەندەوە گرێ دراوە، بەڵام ئێمە ئابوری خۆمان هەیە کە بە شێوەیەکی زۆر سەقەت، زۆر گەندەڵ ئیشی لەسەر کراوە، بەو واتاییەی هەموو کەرتەکان تاێبەت کراوون، تەنانەت نەخۆشخانە، زانکۆێ (اهلی) کشت و کاڵ، پێشەسازی( کە نە بوژایەوە) بەو واتاییەی دەوڵەت ئەو هێزەی بۆ نەمایەوە بیمەی کۆمەڵایەتی، خزمەتکاریەکان جێ بە جێ بکات، بەڵام حکومەت دێن بیانوێ ئەوەمان بۆ دێنن کە ئێمە لە شەڕی داعش داین وە یاخود بە غدا بەشەکەمان نانێرێ".
Your browser doesn’t support HTML5