لەگەڵ ڕووداوەکاندا: مەترسییەکانی حەشدی شەعبی/ کورد لە چاکسازییەکانی عێراقدا
له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا دوو ته‌وه‌ر باس ده‌کرێن.
ته‌وه‌ری یه‌که‌م: حه‌شدی شه‌عبی و کورد.
هەر لە سەرەتای پێکهاتنیەوە هێزی حەشدی شەعبی کە لەسەر داوای ئایەتوڵا عەلی سیستانی ڕێبەری باڵای شیعەکانی عێراق پێکهێنرا، جێی مشتومڕێکی زۆری سیاسی بووە لە عێراقدا.
دوابەدوای هێرشەکانی ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی دەوڵەتی ئیسلامی ئەم هێزی حەشدی شەعبیە دامەزرا و وەک ڕێبەرە شیعەکانی عێراق دەیانگوت ئەم هێزە شانبەشانی لەشکری عێراق ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامییە. هێزە سیاسیەکانی سوننەی عێراق لەگەڵ ئەم هێزەدا تەبا نەبوون، وەک دەیانگوت هێزێکە لەسەر بنچینەی ئاینزایی و ئاگری ناکۆکییەکانی نێوان شیعە و سوننە خۆشدەکات. ناڕەزاییەکانیش هەر بەوەندەوە نەوەستا و سوننەکان هێزێکی تریان دروستکرد بە ناوی حەشدی وەتەنی.
لەم نێوەندەدا ئەوەی بە ئاشکرایی هەستی پێدەکرا بایەخدانی زیاتری حکومەتی عێراق بوو بە حەشدی شەعبی لە ڕووی پێدانی دەسەڵات و دابینکردنی دارایی و پڕچەک کردن و هەروەهاش دابینکردنی تەواوی پێداویستیە سەربازییەکان بۆی.
زۆر جار دەبیستین کە یەکێک لە بنەماکانی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی هزری ناسیۆنالیزمی عەرەبییە و لایەنگرانی پارتی بەعسی سەدام حوسەین نوێنەرایەتی دەکەن، بەڵام ئایا دەکرێت بگوترێت یەکێک لە بناغەکانی پێکهێنانی حەشدی شەعبی ئەو بیرە ناسیۆنالیستیە عەرەبیەیە کە دەوڵەتەکی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی لەسەر دامەزراوە؟
پێشتر گەورە ژەنەراڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیڤد پەتریەس (سەرۆکی پێشووی دەزگای موخابەراتی ئەمریکا واتە سی ئای ئەی) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست باسی لەوە کردبوو کە مەترسییە ڕاستەقینەکە بۆ ئایندەی عێراق ئەم هێزی حەشدی شەعبییەیە کە ئێران پشتیوانی دەکات نەک دەوڵەتی ئیسلامی.
سەرکردەکانی حەشدی شەعبیش لە لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکانیاندا نکوڵی ناکەن لەوەی ئێران پشتیوانیان دەکات و بەگشتیش ئاماژە بە ڕۆڵی (هێزی قودس) دەکەن و بە تایبەتیش ڕۆڵی (قاسم سولەیمانی) سەرکردەی ئەو هێزە ئێرانیە.
هاوکاتی شەڕەکانی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا، یەکەکانی هێزی حەشدی شەعبی لەگەڵ پێشمەرگە و لەگەڵ دانیشتوانی کوردیش‌دا لەو ناوچانە لە کێشەدا بوون و زۆرجاریش ئەم گرفتانە بە شەڕی چەکداری کۆتای‌یان پێهاتووە.
-ئایا ئه‌م هه‌موو داکۆکییه له‌م هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له نێو حکومه‌تی عێراقدا له جێی خۆیدایه‌تی؟
ئایا پاساو بۆ هه‌بوونی ئه‌م هێزه که به میلیشیای شیعه‌کان ناسراوه هه‌ر ته‌نها شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه؟
ئایا ئه‌و چاکسازییانه‌ی ئێستا له به‌غدا باس ده‌کرێن، هێز و ده‌سه‌ڵاته‌کانی میلیشیاکانیش له خۆ ده‌گرێت؟
چۆن ده‌توانرێت ڕێگه بگیرێت له‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نه‌بێته هێزێکی هاوشێوه‌ی (به‌سیج) ی ئێرانی؟
(هیوا عوسمان) نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
ته‌وه‌ری دووه‌م: کورد لە چاکسازییەکانی عێراقدا.
ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراقدا بۆتە ڕاستی و بیرکردنەوەیەکی جێگیر، نەبوونی دڵنیاییە لەسەر ئایندەی ئەم وڵاتە دەوڵەمەند بە نەوت و بە شەڕ وێرانبووە.
لە ساڵی دوو هەزار و سێ‌دا پاش ڕوخانی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی سەدام حوسەین. دەستەواژەی "عێراقی نوێ' هاتە ئاراوە و عێراقییەکان بە گەشبینییەکی زۆرەوە لە عێراقە نوێیەیان دەڕوانی. بەڵام هێندەی نەبرد ئەم گەشبینیە بەرەو ڕەوینەوە چوو بە تایبەتی لەو ڕوانگەیەوەی "عێراقی نوێ" نەیتوانی ببێتە ئەو ساباتە نوێیەی تەواوی پێکهاتەکانی عێراق کۆبکاتەوە.
لەو کاتەوە تا ئێستاش ڕێبەرانی وڵاتەکە بەردەوام لە پایتەختەکانی وڵاتانی ناوچەکەوە بڕیارە سیاسییەکانی خۆیان دەدەن نەک لە بەغداوە.
بەگشتی وەک چاو‌دێر ئاماژەی پێدەکەن ناتوانرێت لەوسەری تونێلەکەوە تروسکاییەک ببینرێت.
لە ئاوەها ڕەوشێکدا داواکان بوونەتە فشار بەسەر حەیدەر ئەلعەبادی سەرەک وەزیری وڵاتەکەوە تا چاکسازی بکات بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گرفتە ناوخۆییەکانی تری وڵاتەکە. ئەم داوا و ئەم فشارانەش لە دەمێکدان تەواوی پۆستەکانی عێراق لەسەر بنچینەی بەشی سیاسی لایەنەکان دانراون.
چاکسازییەکانی حەیدەر ئەلعەبادی، گومانی لای کورد دروستکردووە، کە هەوڵێکی تری بەغدایە بۆ لە پەراوێزنانی کورد، بەتایبەتیش ئەگەر بێتوو لەم پێکهاتە نوێیەی حکومەتی عێراقدا پشکی لە سەدا بیست بۆ کورد نەبێت.
ئایا ده‌بێت کورد به بایه‌خه‌وه له‌م گۆڕانکاری و چاکسازیانه‌ی به‌غدا بڕوانێت؟
ئایا پێگه‌ی کورد چییه له ئاڵوگۆڕی هاوکێشه سیاسییه‌کانی به‌غدادا؟ ئەگەر هاتوو ئەو پشکی لە سەدا بیستە بۆ کورد یەکلانەبووەوە، پلانی داهاتووی کورد چی دەبێت؟
ئایا فراکسیۆنه کوردییه‌کان ده‌توانن ببنه خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش هاوکاتی ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه‌ی له ناو هه‌رێم هه‌یانه؟
ئایا له به‌غدا گرنگییه‌ک بۆ ده‌ستور و یاسا ماوه‌ته‌وه تا بگوترێت چاکسازی و گۆڕانکارییه‌کان ده‌ستوری و یاسایین؟
ئایا حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو چاکسازییه بکات؟ یانیش ئایا موقته‌دا ئه‌لسه‌در بڕوای به‌و هه‌موو چاکسازییه هه‌یه که داوای ده‌کات؟
(دکتۆر ئه‌مین فه‌ره‌ج) پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌کان له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5