چکدارانی سەر بە ئەلقاعیدە گوندێکی ناوچەی حەلەب کۆنترۆڵ دەکەن

چالاکوانان ڕادەگەیەنن ئەلقاعیدە لە سوریا و گروپە چەکدارەکانی تر ناوچەیەکی ستراتیژی حکومەتیان لە باشوری حەلەب گرتووە، پاش چەندین هەفتەی هەڵمەتی ئاسمانی هێزەکانی حکومەت لەو شەڕی کە دەکرا ببێتە هۆی تێکدانی ئاگربەستێکی یەک مانگی.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت جەبهەت ئەلنوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە لەگەڵ جیهادییەکانی تر و هەروەها گروپەکانی تری کە بڕێک میانەڕەون لە ڕۆژی شەممە دەستیان بەسەر گوندی تەل ئەلعیسدا گرت.

ئەو گوندە لەسەر شارێیەکی سەرەکی نێوان حەلەب و دیمەشقی پایتەختە.

بەرەی نوسرە هێرشەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا پەرە پێ دەدات، ئەو گرتە ڤدیۆییانە دادەنێت کە نیشان دەدەن تۆپخانەو تانکەکان هێرش دەکەنە سەر جێگایەکی کە دەڵێن بنکەی حکومەتە. ئاژانسی دەنگەباسی حکومەتی سوریاش ئاماژە بە پێکدادان لەو ناوچەیەدا دەکات.

شایانی باسە ئەگر بەستەکەی سوریا شەڕی دژ بە بەرەی نوسەرەو داعش ناگرێتەوە.