خه‌سره‌و گۆران: ئه‌گه‌ر خواسته‌کانی کورد له‌به‌غدا نه‌یه‌ته‌ دی ئه‌وکات هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.

خه‌سره‌و گۆران

فشاری شه‌قام و‌ دۆخی خزمه‌تگۆزاری زۆر خراپ وای له‌عه‌بادی کرد گۆڕانکاری له‌وه‌زاره‌ته‌کاندا باکات.

ئایا گۆڕانکاریه‌کانی عه‌بادی هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕازی ده‌کات، کورد به‌که‌مبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له‌به‌غدا ڕازی ده‌بێت، به‌رامبه‌ر به‌م پرسه‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کان له‌به‌غدا تاچه‌ند هاوڕان و یه‌ک ده‌نگن، دوای ئه‌م هه‌نگاوی عه‌بادی کوورد ئه‌بێت چ هه‌نگاوێک بنێت، یاخوود ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ کورد له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بکشیته‌وه‌؟

له‌مباریه‌وه‌ له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت "گۆڕانکاریه‌کانی عه‌بادی هیچ لا‌یه‌نێکی ڕازی نه‌کردوه‌، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ لیسته‌که‌ی خۆی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ی بۆ هێورکردنه‌وه‌ی شه‌قام کردوه"‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز گۆران له‌وباوه‌ڕه‌دایه‌ هاتنه‌کایه‌ی حکومه‌تێکی نوێ به‌م زوانه‌ کارێکی زۆری ده‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌وانه‌ی ناویان هاتبوو کاشاونه‌ته‌وه‌، به‌شێکیش پرسی ڕێشه‌کێشکردنی به‌عس ده‌یانگرێته‌وه.

ده‌شلێت "به‌رێز عه‌بادی خۆی به‌ته‌وافق ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه‌، ئیستایش ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یکات پێشێلکردنی ئه‌و هاوبه‌شیه‌یه‌، بۆیه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ده‌ڵێن مادام وایه‌ ده‌بێت عه‌بادیش ده‌ست له‌پارته‌که‌ی خۆی بکێشێته‌وه‌، یانیش ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی دیکه‌ش قسه‌ی خۆیان هه‌بێت".

ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران