حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی پاش چەندین ساڵ نەیتوانی بەرنامەکەی خۆی بەجێبگەیەنێت. باری ئاسایش، ڕەوشی ئابوری خراپ، ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان، شەڕی دژە تیرۆر و دۆسێ ئاڵۆزەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بە درێژایی چەندین ساڵە هیچ پێشوەچوونێکی بەخۆوە نەبەینیەوە.
ئایە هەوڵەکانی حەیدەری ئەلعەبادی سەرۆک وەزیری عێراق بۆ چاکسازی دوورن لە ئەجەندای سیاسی و ئاینزایی. ئایە ئەلعەبادی توانای ئەنجامدانی چاکسازی هەیە؟ کورد تا چەندێک هاوڕایە لەگەڵ ئەو چاکسازیانەی عێراقدا.
بەرنامەی تیرێژی ئەم هەفتەیە میواندارێتی خانم ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی پەرلەمانی عێراق و بەڕێز ئوسامە جەمیل ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەکات.
Your browser doesn’t support HTML5