تورکیا پشتیوانی لە ئازەربایجان دەکات لە شەڕی دژ بە ئەرمینیا

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڵێن دەدات پشتیوانی لە ئازەربایجانی هاوپەیمانی بکات لە کێشەکانی لەگەڵ ئەرمینیادا لەسەر ناوچەی ناگۆرنۆ کەرەباخ.

تورکیا و ئەرمینیا ئاڵۆزی لە نێوانیاندا هەیە لەسەر کوشتنی ئەرمەنییەکان لە دەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا.

لێدوانەکانی ئەردۆغان ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە 30 سەرباز لە شەڕێکی سەختی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناگۆرنۆ کەرەباخ کوژران.

ئەم شەڕەش ئاگربەستی 20 ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتەی شکاند. ئازەربایجانیش پشتڕاستی کردەوە کە یەکێک لە هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی خرایە خوارەوە. هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو کەسانە نەدراوەکە لە ناو هەلیکۆپتەرەکە بوون.

ناگۆرنۆ کەرەباخ بەشێکە لە ئازەربایجان، بەڵام لە ساڵی 1994وە لە ژێر دەسەڵاتی ئەرمینیایە لەو کاتەوەی کە هەردوولا کۆتاییان بە شەڕیان هێنا لەسەر ناوچەکە.

بەڵام نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی تەواو و ناوچەکە بە ناجێگیری مایەوە.