ئومێد حەمە عەلی: بە داخەوە کەمترین کەڵک لە رابوردووی خۆمان وەرگرتووە

Omed Hamaali

کورد لە درێژایی مێژووێ هەوراز و نشێوێدا تووشی جۆرەها شکەست بوە و سەرکەوتنێکی کەمتری بە دەستهێناوە، ئاخۆ کورد تا چەند لەو شکەستانە وەکو وانە کەڵکی لێ وەرگرتووە، ئاخۆ وڵاتێک بە بێ پەرلەمانێکی کارا دەتوانێ روبەرووی ئەو هەموو تەنگەژانە ببێتەوە کە بەرۆکی هەریمەکەی گرتووە؟

ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سەر لیستی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە داخەوە رەنگە بڵێم لە دونیا یەک لەو نەتەوانەی، ئەگەر یەکمین نەتەوە نەبین کە رۆرترین کارەسات، زۆرترین تاقیکردنەوەی تاوان بە سەر ئێمەدا ئەنجام دراوە و تاقیکراوەتەوە، رەنگە ئەگەر زیادە رەوی نەبێ تاقە نەتەوەی دونیا بین، لە رووێ مێژووییەوە زیادە رەووی نییە ئەگەر بڵێم پر گرفترین نەتەوەی دونیاین، بەڵام زیادە رەوویش نییە ئەگەر بلێم زۆر زۆر کەمتر لە قەبارەی کارەسات و لە قووڵی ئەو برینە مێژوویانەی هەمانە توانیومانە تێ بگەین، قووڵ درک بکەین بە هەڵە مێژووییەکانمان، بە برینەکانمان وە بتوانین لە رێگای ئەم درک کردن و تێگەێشتنە قووڵەوە، هەستێکی مێژوویی، بیرکردنەوەیەکی مێژوویی وە بیرکردنەوەیەکی نەتەوەیی باڵا و تەندرووست بکەین کە بتوانیین ئێستا و ئاێیندەی خۆمان لەسەر بینا بکەین، بە داخەوە کەمترین کەڵک لە رابوردووی خۆمان وەرگرتووە".

کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت" لە هەموو قۆناغەکان وە بە تاێبەت لەو قۆناغەی ئێستا کە ئێمە تێدا دەژێن ئەوانەی بە ناوی سەرکردایەتی کورد وە ئێستا لە دونیادا نماییندەی کورد دەکەن، وە تایبەت لە باشوری کوردستان مەبەستمە بڵێم ئەوانە بەرپرسیاری یەکمن لەوەی کە ئەم قۆناغە وە ئەم دەرفەتە هەڵکەوتووەی لە رووێ سیاسی و لە رووێ مێژووییەوە بۆ گەلی کوردستان هاتوەتە پێشەوە، ئەوان ناتوانن لە ئاست بەرپرسیارەتی قۆناغەکەدا بن".

کاک ئومێد دەشلێت" هەڵبەت کاری پەرلەمان بە تەواوی راوەستاوە، وە فەرمانرەوایی هەرێمی کوردستان ناکرێ بە بێ پەرلەمان بەرێوە بچێت، ئێستا حکومەتێکمان هەیە بە تەواوەتی بە بێ چاودێری کردن ئیش و کارەکانی دەکا وە ئەمەش دۆخی هەرێمی کوردستان چ لە رووێ سیاسی وە چ لە رووێ ئابوری وە ئەو گەندەڵیە بێ شمارەی هەیە زۆر بەددتر و کارەساتبارتر دەکا، وە لە رووی چاکسازیشەەوە هیچ چاکسازیەک بە بێ پەرلەمان ئەنجام نادرێت".

کاک ئومێد لە کۆتاییدا دەڵی: بەرپرسیاری ئەم دۆخە سیاسیە پارتیە، بنەماڵەی بارزانی و مەسعود بارزانییە کە نایانەوێ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جێ بهێڵێ وە ئەمەش لە لایەن هێزە دیموکراتەکانەوە، ئەو کەسانەی دەیانەوێ باشوری کوردستان بخەنە سەر رێ دیموکراتیزە کردن لە هەموو رووەکان و لە هەموو ئاستەکاندا بێگومان قەبوڵ ناکرێ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Omed HamaAli