موشەکێک دەکەوێتە شاروچکەیەکی تورکی لە سنووری سوریا

راپۆرتەکان وا را دەگەینن شاروچکەیەکی تورکی لە سنوری سوریا لە رۆژی چوارشەممە موشەکێکی نوێ لە سوریایەوە پێ کەوتووە، هەر رۆژێک پاش کوشتنی دوو کەس بە هۆێ تۆپبارانەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی جیهادیستەکانەوە.

کیلیس کە تەنها چەند کیلومەترێک لە سنوری سوریاوە دوورە لە ماوەی ئەم هەفتەدا رۆژانە لە ژێر تەقەی موشەکی جۆری کاتیۆشادا بوە لە میانەی چوونە سەرەوەی نگرانیەکان سەبارەت بە زیانەکانی.

ئاژانسی دۆغان ووتی موشەکەکانی ئەم دواییەدا کە لە دوو شوێنی جیاواز و کراوەدا کەوتوون هیچ زیانێکیان نەبوە.

لە تەقینەوەی موشەکەکانی رۆژی سێشەممەدا کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی ئیسلامیەوە لە سوریا بۆ ناوەراستی کیلیس هاوێژراوون 8 کەس بریندار بوون.