کاوە مەحەمەد: بریارە هەر سێ سەرۆکایەتیەکە کۆببنەوە و داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەکرێت

Kawa Muhamad

دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق گرژی و ئالۆزی تێ کەوت و ناخۆشی لە نێوان پەرلەمانتارە کوردەکان و هەندێ لە پەرلەمانتارە عەرەبەکاندا درووست بوو.

کاوە مەحەمەد ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی فراکسیۆنی کوردستانی لە هەڤپەیڤینێکی راستەوخۆدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا ووتی" دانیشتنی نە ئاسایی ئەمرۆ لە سەر داواکاری هەندێ لە پەرلەمانتاران هات دووای ئەوەی کۆبونەوەکەی دوێنی پەرلەمان کە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادە بوونی سەرۆک وەزیر حەیدەر عەبادی بوو و کۆتایی پێ هێنرا پێش ئەوەی دەنگدان لەسەر کابینەکەی بکرێ".

کاک کاوە هەر وەها دەڵێت" ئەم دانیشتە نە ئاساییەی ئەمرۆ لە لایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە سەرپەرشتی کرا بۆ قسە کردن لەسەر ئەو گۆڕانکاریانەی هاتۆنەتە پێشەوە وە داواکاری ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بۆ گۆڕینی هەموو سەرۆکایەتیەکان، هەر سێ سەرۆکایەتیەکان بە تاێبەتیش زۆر مەبەستیان دکتۆر سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانە، کە پێیان وایە سەرکەوتوو نەبوە لە بەرێوەبردنی پەرلەمان و ئەوەی پەیوەندی بە گۆڕانکاری و چاکسازیەکانەوە هەیە".

کاک کاوە دەشڵێت" بریارە ئەمرۆ ئێوارە کاتژمێری 8 هەر سێ سەرۆکایەتیەکە واتە سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی گفت و گۆ لەسەر ئەوە بکەن، وە یەکێک لە بژاردەکان ئەوەیە پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە بەڵام ئەمەش کارێکی ئاسان نییە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Kawa Muhamad