له به‌یاننامه‌ی کۆتایی ڕێکخراوه‌ی هاریکاری ئێسلامی له ئێستانبول، کؤماری ئێسلامی ئێران به هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی دوای به دی هاتنی به‌هاری عه‌ربی له ناوچه‌که په‌یره‌وی کردوه و به تایبه‌ت به‌شداری کردنی راسته‌وخۆیی له شه‌ری سوریا به لایه‌نگری له ترۆریسم تاوانبار کرا.
تاونبار کردنی ئێران به لایه‌نگری له تروریسم و هه‌روه‌ها ناوزه‌د کردنی حێزبوڵلای لۆبنان وه‌ک گروپێکی تروریستی له به‌یاننامه‌ی کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی گروپی ئێرانی به‌شداری دانیشتنه‌که به سه‌رپه‌ره‌شتی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێسلامی ئێران، له دانیشتنی کۆتاییدا ئاماده نه‌بن و دانیشتنه‌که جێ بهێلن.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که له حالێک‌دا عه‌ره‌بستان سعودیا و هه‌روه‌ها توریکا، خۆیان به لایه‌نگری له تروریسم و گروپه توندئاژو ئێسلامیه‌کان به تایبه‌ت له سوریا تاونبارن، بۆچی له به‌یاننامه‌ی کۆتاییدا ته‌نیا به ئێران ئاماژه دراوه و ئه‌م هاوده‌نگیه دژی ئێران و سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌کانی چۆن پێک هاتوه؟
بو باس له سه‌ر گرینگی ئه‌م به‌یاننامه و لایه‌نه نادیاره‌کانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سیاوه‌ش ئۆوه‌یسی، لێکوله‌ری سیاسی دانیشتووی تۆرێنتو وتووێژمان کردوه.
Your browser doesn’t support HTML5