ئەمیر تیرنا بە هاوکاری چەند لە هاوکار و هاوریەکانی وەکو کارێکی خۆبەخشانە فەرهەنگێکی ئینگلیزیان – کوردیان بۆ سەر ئینترنێت درووستکردوون لە پێناوی کەمکردنەوە ئاستەنگەکان لە پەیوەندی بە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا لەسەر ئینترنێت.
ئەمیر تیرنا خوێندکاری زانکۆ لە هەڤپەیبینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بیرۆکەی ئەم فەرهەنگە لو سەرەتاوە بەم جۆرە هاتە پێش کە من زۆر جار لە ئینترنێتدا بە دووای ووشەیەکدا دەگەرام لە ئینگلیزیەوە بۆ کوردی نەم ئەدۆزیەوە بە هۆێ ئەوەی فەرهەنگەکان لەسەر ئینترنێت زۆر کەمن وە یاخود ئەگەریش هەن بن ووشەکانیان زۆر کەمن و کەم و کۆڕیان تێدایە، بۆیە وەکو کارێکی خۆبەخشانە هەستام بە درووستکردنی ئەم پرۆژەیە" .
کاک ئەمیر هەر وەها دەڵێت" سەرچاوەی ئێمە بۆ فەرهەنگی ئۆنلاێن فەرهەنگی ئۆکسفۆرفی کاک سەلام خۆشناوە، کە ئێستاکە بە ئادریسی https://www.ferhengonline.com/ دەست دەکەوێت وە بە نیازین تا دوو – سێ هەفتەی تر بەشی کوردی – ئینگلیزیشەکەش ئامادە بکەین".
کاک ئەمیر دەشڵێت" ئەمە جیاوازە لە گوگل – کرمانجی کە ئەوان ڕستە دەگۆڕنە سەر کوردی بەڵام ئێمە ووشە، ئەوان لە Artificial Intelligence گوگکل کەڵک وەردەگرن کە پرۆژەی ئەوان فێر دەبێت واتە لەو ووشانەی دەخرێنە سەر هێدی هێدی فێر دەبێت چۆن ( ترجمە) بکات".
Your browser doesn’t support HTML5