سه‌نته‌رى ئاسوده بۆ ڕاپرسی و پهرهپيدانى گه‌نج له بوارى سياسيدا ڕاپرسيهكى سەبارەت بە ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و سهربهخويى هه‌رێمى كوردستان ئەنجامداوە و تێيدا پێنج هه‌زار فۆرمى به سه‌ر هاوولاتيانى شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه دابه‌ش كردووه و پرسيارى ئه‌وه كراوه گه‌ر ڕيفراندوم ئه‌نجامدرا چون ده‌نگ ده‌ده‌ى 76% ده‌نگيان بۆ به‌ڵێ بۆ ڕيفراندوم و سهربهخويى هه‌رێمى كوردستان دراوه و له به‌رامبه‌ردا 23% ده‌نگيان بۆ نه‌خێر داوه.
له ڕاپرسيهكهدا 22 توێژه‌ر به‌شداريان كردبوو و ئه‌وانه‌ى كه ده‌نگيان داوه له كه‌سانى خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار و پيشه و ره‌گه‌ز و ته‌مه‌نى جيا جيا پێكهاتبوون. چاودێرانى سياسى پێيان وايه كاتێک باس له ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامدانى ڕيفراندوم بۆ سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت چه‌ند لايه‌ن و كهسايهتيهک خويان به خاوه‌نى ده‌زانن له كاتێكدا كه مافى ته‌واوى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه.
شايه‌نى باسه له هه‌رێمى كوردستاندا چه‌ندين پرسى ئاڵۆز هه‌ن كه تا ئيستا لايه‌نه سياسيیه‌كان و سه‌ركردايه‌تى كوردى چاره‌سه‌رى وه‌ک پيويستیان نه‌بووه، له‌وانه وه‌ستاندن ياخود هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان و قه‌يرانى دارايى و كێشه سياسى و داراييه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا ئه‌مه وه‌ک چاودێرانى سياسى پێان وايه كه چاره‌سه‌ركردنيان ببێته جێگاى ڕه‌زامه‌ندى هه‌موو لايه‌ک و له لايه‌كى تريش هه‌ريمى كوردستان شه‌ڕێكى سه‌ختى هه‌يه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش.
Your browser doesn’t support HTML5