عه‌لی که‌ریم، هونه‌رمه‌ندی شانۆزیاتر له 40 ساڵه خزمه‌ت به هونه‌ری کوردی ده‌کات.
کێ هه‌یه دراماکانی (مه‌ره‌زه)و (ژاڵه) ی بینیبێت و له یاده‌وه‌ریدا نه‌مابێته‌وه؟
یه‌کێک له‌و ڕه‌خنانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ن هاوکاتی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌کان، نومایشتکردنی ئه‌کته‌ره‌کانن که زۆربه‌یان ئه‌کته‌ری شانۆ بوون و ئێستا له دراماکاندا ئه‌کته‌رن. هه‌ندێک پێیان وایه به‌شێکی زۆری ئه‌م ئه‌کته‌رانه نه‌یانتوانیوه له شێوازی جوڵه‌کانی سه‌ر شانۆ خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و له‌به‌رده‌م کامێراکانیشدا هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ بن ده‌جوڵێنه‌وه.
بۆچی ئه‌کته‌ر و هونه‌رمه‌ندانی شانۆ ڕوو له دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌کان ده‌که‌ن؟ به‌شێک له هونه‌رمه‌ندان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به "قه‌یرانی شانۆ" ناودێری ده‌که‌ن و هه‌ندێکیش پێیان وایه دراماکان بینه‌ریان زیاتره و که‌میش نین ئه‌وانه‌ی له‌وبڕوایه‌دان شانۆ له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی پێ‌نادرێت.
هونه‌رمه‌ند (عه‌لی که‌ریم) یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له هه‌ردوو بواره‌که‌دا (شانۆ و دراما) دا کاری هونه‌ری کردووه. له هه‌ردووکیشیاندا توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتوانه کار بکات، هه‌رچه‌نده که‌م به‌شداری له دراماکاندا ده‌کات به‌ڵام کاتێک به‌شدار ده‌بێت، دیمه‌نه‌کانی ئه‌و درامایه پێمان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی (عه‌لی که‌ریم) له‌گه‌ڵ کامێرادا مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه و خۆشه‌ویستییه‌ک پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
(عه‌لی که‌ریم) له که‌رکوکی زێدی خۆی دوور ده‌خرێته‌وه، سێ برای ده‌بنه قوربانی بۆ خاک به‌ڵام نابێته سیاسی و ده‌بێته هونه‌رمه‌ندێکی دیار له شانۆ و دراماکاندا، بۆ؟
ئایا (عه‌لی که‌ریم) توانیویه‌تی هونه‌ره‌که‌ی له سیاسه‌ت دووربخاته‌وه؟
ئایا ده‌رهێنه‌ره‌کان چ ڕۆڵێکیان هه‌بووه له ژیانی هونه‌ری (عه‌لی که‌ریم) دا؟
(عه‌لی که‌ریم) یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بڕوای به‌وه‌یه ژماره‌ی کاره هونه‌رییه‌کان نابنه مایه‌ی ناودارکردنی هونه‌رمه‌ند به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت "به‌لای منه‌وه زۆری به‌رهه‌م نیشانه‌ی داهێنان نییه." له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ساڵانێکی دوور و درێژه له هونه‌ردا کار ده‌کات به‌ڵام ژماره‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی که‌مترن له ژماره‌ی ساڵه‌کانی کارکردنی وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان نابێته ئه‌ندام له هیچ یه‌کێک له ڕێکخراوه هونه‌رییه‌کاندا و وه‌ک ئاماژه‌ی پێکردووه ئه‌و ڕێکخراوانه ته‌نانه‌ت ناتوانن له‌سه‌ر ناوێک بۆخۆیان ڕێکبکه‌ون و خۆیان له بازنه حیزبییه‌کان ده‌رباز بکه‌ن.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان بایه‌خێکی زۆر ده‌دات به خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ده‌قه‌کان و ڕۆچوون به ناخی کاراکته‌ره‌کاندا و به تایبه‌تیش ئه‌و کاراکته‌ره‌ی پێی ده‌سپێردرێت ، جا له‌سه‌ر شانۆ بێت یانیش له دراماکاندا.
هونه‌رمه‌ند (عه‌لی که‌ریم) له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5