ئەحمەد میرە: بەشی کوردی VOA پەنجەرەیەکی گرنگ بوە بۆ میدیای کوردی

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

ئەحمەد میرە: بەشی کوردی VOA پەنجەرەیەکی گرنگ بوە بۆ میدیای کوردی

رادیۆێ کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەمرۆ 24 مین ساڵیادی دامەزراندنی بەرز رادەگرێت، لە کاتێکدا لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دامەزرا، ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە نە دانیان بە بوونی دانابوو وە نە بە زمانەکەیان.

ئەحمەد میرە سەرنووسەر گۆڤاری لڤین پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" سەرەتا دەمەوێ پیرۆزبایی لە 24 مین ساڵەی دامەزراندنی رادیۆێ دەنگی ئەمەریکا بکەم، ئومێد دەکەم لە ساڵانی داهاتوودا گەشەسەندنی زۆر بە خۆیەوە ببینێت و هەر وەها دەڵێت چەند خاڵێکی گرنگ هەیە لە بوونی رادیۆێ دەنگی ئەمەریکا، خاڵی یەکم ئەوەیە کە ئێمە لە میدیای کوردی تەنها لە چوارچێوەیەکی ( لۆکەڵییدا) خۆجەییدا کاری کردووە، ئەتوانین بڵێن رادیۆێ دەنگی ئەمەریکا یەکێکە لەو دەرگایانەی یا پەنجەرانەی کە لە دەرەوەی جوگرافیای لۆکەڵی کوردستان، رۆماڵی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان ئەکات، کە یەکێکە لە تاێبەتمەندیە گرنگەکان، خاڵی دووەمی تاێبەتمەندیەتی ئیشکردنی ئەم رادیۆیە لەوەدا بەرجەستە ئەبێ کە تا ئەندازەیەکی زۆر بێ لایەنی پێیەوە دیارە".

کاک ئەحمەد دەشڵێت " شرۆڤەکاری ئەم رادیۆیە قووڵترە لەو شرۆڤەکاریانەی کە لە کەناڵەکانی تری میدیای کوردیدا هەیە وە سەرچاوەیەکی باشیشە بۆ هەر سیاسەتمەدارێک یا چاودێرێکی سیاسی کە چاودێری رەوشی سیاسی باشوری کوردستان بکا وە رادیۆێ دەنگی ئەمەریکا ئەوەشی تێپەڕاندووە کە هەست ئەکەیت پرۆفیشناڵیەتێک بە کارمەندەکانیەوە دیارە".

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت" بە کورتی ئەتوانم بڵێیم بەشی کوردی VOA پەنجەرەیەکی گرنگ بوە بۆ میدیای کوردی وە رۆڵی هەبوە لەسەر ئەوەی کە روحیەتی گەشەسەندن لە نێۆ میدیای کوردیشدا بەرەو پێشەوە ببات و ببێتە هۆکارێک بۆ پێیهاندان بۆ کەناڵەکانی تری راگەیاندن تا چاو لەو مۆدێلی کارکردنە بکەن".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Ahmad Mira