لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باسدەکرێن، هێرشەکانی حەشدی شەعبی لە دوزخورماتوو و هەروەهاش قەیرانی سیاسی عێراق.
یەکەم: هێرشەکانی حەشدی شەعبی
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا جارێکی تر شەڕ لە نێوان حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا ڕوویدا و وەک جارەکانی تر ڕێککەوتنێکی بە دوادا هات بۆ شەڕ نەکردن.
بەڵام ئەوەی چاودێر ئاماژەی پێدەکەن هیچ متمانەیەک نییە تا بگوترێت چارەنوسی ئەم ڕێککەوتنەش هاوشێوەی ئەوانی پێشوو نابێت.
بەڵگەنەویستە کە سیاسەتە شۆڤینییەکانی پارتی بەعس و سەرکوتکردنەکانی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی پێشووی عێراق لە هەندێک ڕەهەندەوە کورد و شیعەی عێراقی لێکنزیک کردەوە، بەڵام ئەم لێکنزیکبوونەوەیە لە پاش ساڵی 2003 ەوە پێچەوانە بووەوە و هیدی هێدی ئەو زەمینە هاوبەشەی هەبوو لە نێوانیاندا بەرەو ڕەواندنەوە چوو و زەمینەی جیاوازییەکان بەرینتر بوو. لێرەدا دەبێت ئاماژەش بەوە بکرێت کە هەندێک لە کەسایەتیە شیعەکان هێشتاش خۆیان بە دۆستێکی نزیکی کورد دەزانن.
لەو ساڵە بە دواوە شیعەکان فەرمانڕەوای عێراقن بەڵام هەمان ئەو کێشانەی کورد کە لەگەڵ ڕژێمە سوننەکانی پێشوودا هەیبوون درێژدەبێتەوە بۆ سەروەختی فەرمانڕەوایەتی شیعەکانیش.
لەم سەروەختەشدا کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زیادیان کرد نەک چارەسەرکردن.
هەر لە سەرەتاوە کە حەشدی شەعبی پێکهێنرا، نیگەرانییەکان بەرامبەر ئەم هێزە زیاتر بوون وەک لە متمانەکردن پێی. ئێستاش پاش ڕووداوەکانی ناوچە دابڕێندراوەکان وەک چاودێر دەڵێن سەرەتایەکە بۆ دەرکەوتنی مەبەستە سەرەکییەکانی ئەم هێزە کە ڕاشکاوانە دەڵێن "هێزێکە هاوشێوەی بەسیجی ئێرانیە."
ئایا حهشدی شهعبی خواستی ڕێککهوتنی ههیه لهگهڵ هێزی پێشمهرگهدا؟
ڕۆڵ و کاریگهری وڵاتانی دراوسێ له هێنان و بردنی حهشدی شهعبیدا چین؟
ئایا ئهم شهڕانهی حهشد لهگهڵ کورددا دهیکات پهیوهندییان ههیه به ڕهوشی کوردهوه له سوریادا؟
زۆرێک لە عێراقیەکان ئاماژە بە شپرزەیی ناو ماڵی شیعە دەکەن لە عێراقدا و ئەمەش نیگەرانییەکی تر زێد دەکاتە سەر هەبوونی حەشدی شەعبی بە تایبەتیش کە هەر ژمارەیەک لە یەکە جیاوازەکانی ئەم حەشدە تەنها بە فرمانی ئەم یان ئەو کەسایەتی شیعە دەهێنرێن و دەبرێن.
(بەختیار کەریم) نوسەر و لێکۆڵەر وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.
تەوەری دووهەم: قەیرانی سیاسی عێراق
ئایا ئهوهی له عێراق ڕوودهدات له پێناو چاکسازیدایه یان تهنها له پێناو خۆ سهپاندندایه؟
ئایا لهم قهیرانانهی عێراقدا پهرلهمانتار ڕۆڵی ماوه؟
دهگوترێت بهشی زۆری ئهم کێشانهی عێراق ڕهنگدانهوهی ناکۆکییهکانی ناو ماڵی شیعهیه، ئهگهر وایه (ئایهتوڵا عهلی سیستانی) ڕێبهری باڵای شیعهکانی عێراق بۆ بێدهنگه؟
ئەوەی بە دەوڵەتی عێراق ناودێر دەکرێت هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت نەیتوانیوە لەسەر بنچینەیەکی نیشتمانی گەلێک بەرهەم بێنێت پێی بگوترێت گەلی عێراق، یانیش پێناسەیەکی بۆ چەمکی هاوڵاتیبوون هەبێت کە کوردێک و عەرەبێک (شیعە یان سوننە) و تورکومانێک و ئاشورییەک و ...هتد بتوانن خۆیانی تیادا بدۆزنەوە.
ئەمە ڕاستییەکە نکوڵی لێناکرێت کە لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە وەک زۆرێک لە شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن بنەمای ژیانی هاوبەش زۆر کەمتربوون لەو زەمینانەی پێکەوە ژیان کە باسدەکران، ڕۆژانی ئەنجومەنی فەرمانڕەوایەتی کردن لە عێراقدا دەکرێت وەک بەڵگەیەکی ئەم ڕاستیە لێی بڕوانرێت.
ئاماژەکان وەها نیشان دەدەن کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە بنبەست یان چەقبەستنێکی سیاسیدان و لە بەر بێ متمانەیی و دەستێوەردانی دەرەکی ناگەنە شوێنێک تا ئەم گرێ کوێرە سیاسیانەی نێوانیان بکەنەوە.
سەرباری ئەمەش لەم عێراقەی ئەمڕۆدا ماڵی شیعەکان پەڕتەوازەییەکی زۆری پێوە دیارە و ماڵی سوننەکانیش بێ سەرکردەیەکە کە بتوانێت کۆیان بکاتەوە و ماڵی کوردیش نوقمی قەیرانی سیاسیە و هەموو لایەکیشیان داوای چاکسازی دەکەن، بەڵام کام چاکسازییە؟!
(ئەمین بەکر) ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5