جەمال حسێن: ناکرێت پەرلەمان لە کوردستان پەکیکەوتبێت و پەرلەمان لەبەغداش پەکی کەوتبێت

سەرباری گرفتە ئابوری و سیاسی و حوکمڕانییەکانی عێراق، بەڵام فشار و ناڕەزاییە شارستانی و تایفی و ئاینزاییەکان پێکڕا بە پێی ڕاوبۆچوونی شارەزایان بونەتە هۆی بەرپاکردنی هەڵمەتێکی بەرفراوانتر بۆ بیرکردنەوە و پراکتیزەکردنی ریفۆرم و چاکسازیی ریشەیی لەو سیستمەی کە چەندین دەلاقەی گەندەڵی و نابەرپسیارێتی و لێکترازانی گەورەی دروستکردووە. بەڵام داگیرکردنی پەرلەمان لەلایەن رەوتی لایەنگرانی خۆپیشاندانە یەک ملیۆنییەکەی موقتەدا سەدڕەوە چ گۆڕانکاریی و بەریەککەوتنێکی نوێ دەخولقێنێت؟

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی جەمال حسێن سازداوە...

جەمال حسێن دەڵێت "موقتەدا سەدڕ توانی پەرلەمان کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام ئەوە مەرج نییە بۆئەوەی کە موقتەدا درێژە بەم بارودۆخە بدات، راستە موقتەدا لەناو بەغداو رەوتەکەی لەناو بەغدا بەتایبەتی لەناوچەی سەدڕ زیاد لە دوو ملیۆن بۆ سێ ملیۆن لایەنگری هەیە، وە لایەنگری کۆنکرێتین ئەمانە، چونکە ئەمانە ئینتیمای ئاینیان هەیە؛ ئینتیمای سیاسیان نیە، ئەگەری گۆڕانکاری تیادا نیە، وە ئینتیمای داخراوی بەهێزەو موقتەدا دەتوانێت بە وتارێک بیانهێنێتە سەر جادەو بە وتارێکیش بیانباتەوە بۆ ماڵەوە".

هەروەها لەبارەی مەترسییەکانی ئەم دۆخەشەوە دەڵێت "ئەم دۆخەی لە عێراقدا روودەدات مەترسیدارە، بەتایبەتی بۆ سەر شیعەکان خۆیان کە ئەمە ئەگەری ئەوە دروستدەکات داعش سود لەم دۆخە وەربگرێت، وە قاعیدە سود لەم دۆخە وەبگرێت".

هەروەها لەبارەی پریشکەکانی ئەم بەریەککەوتنەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان جەمال حسێن دەڵێت "ناکرێت پەرلەمان لە کوردستان پەکیکەوتووە، پەرلەمان لە بەغدا پەکی کەوتبێت، نابێت هێزە سیاسییەکان لەبەغدا پەرت بووبن، لە کوردستان پەرت بووبن، ئەو ململانێ سیاسی و سەربازییەی کە لەم ناوچەیەدا هەیە، یارییەکە زۆر گەورە بووە، زۆر ئاڵۆز بووە، سەرەداوەکانی لەدەست دەرچوون، بۆ سەرکردایەتی کوردی زیاتر لە جاران لەبەردەم بەرپرسیارییەتیەکی گەورەدایە".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتوێژەکە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ جەمال حوسەین