خالد سولەیمان: ڕەوشتی ڕۆژنامەوانی لە ناو میدیای کوردیدا پشتگوێ خراوە

لە هەرێمی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆری دەزگای ڕاگەیاندن هەیە. ئەم دەزگایانە ڕۆژانە ڕوماڵی بابەتەکانی ڕۆژ دەکەن بەڵام ڕەخنەیکی زۆریشیان لێ دەگیرێت لەسەر ئەوەی ئاکاری ڕۆژنامەوانی جیهانی تێدا بەدی ناکرێت.

خالید سولەیمان ڕاهێنەری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت ئیتیکی ڕؤژنامەگەری شتێکە کە لە هەرێمی کوردستان پشتگوێ خراوە لە دوو لاوە یەکەمیان هەتا ئێستا جگەلە ڕۆژنامەی ئاوێنە لە هەرێمی کوردستاندا هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەهاتووە پرنسیپی کارکردنی خۆی ڕابگەیەنیت بڵێت ئەمە پرسنیپی ئێمەیە و شتێکی تریش هەتا ئێشتا دەزگا میدیاییەکان لە هەرێمی کوردستان نەهاتون پێکەوە ڕێککەوتنێک بکەن بڵێن ئەم خاڵە پرنسیپی ئەخلاقی ڕۆژنامەگەریمانە.

لەم وتووێژەدا کە هاوکار یەحیا بەرزنجی لەگەڵیدا سازیداوە بەڕێز سولەیمان دەشڵێت " ئەگەر کاتێک میدیا میدیا میدیایەی سەربەخۆ بێت ئەو کاتە دەتوانێت وابەستەبێت بە ئەخلاقی ڕۆژنامەوانییەوە".

سەبارەت بە کاری میدیای کوردی لە شەڕی دژی داعشدا بەڕێز سولەیمان دەڵێت " زۆر وێنە و ڤیدیۆ هەبوو کەناڵە کوردییەکان لە میدیای داعشەوە بڵاویان دەکردەوە کارەکە گەیشتبۆ ئاستێک ئیتر داعش خۆی پێویستی بە میدیا نەبێت و میدیای کوردی بۆ بڵاو دەکردەوە".

دەقی وتووێژەکەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ خالد سولەیمان

Khalid Suleman Analist