ئەو سێ ڕۆژنامەوانە ئیسپانییەی نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر لە سوریا ڕفێندرابوون ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتەنەوە وڵاتی خۆیان.
ئەنتۆنیۆ پامپیا، هۆزێ مانوێڵ لۆپز و ئەنجل ساسترێ لە مانگی 7 ی ڕابردۆوە لە نزیک شاری حەلەب دیار نەمان.
حکومەتی ئیسپانیا دەڵێت حکومەتەکانی تورکیا و قەتەر و هاوپیمانان و دۆستانی تریش یارمەتییەکی زۆریان داون بۆ ئازاد کردنی ڕۆژنامەوانەکان.
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور دەڵێت سوریا ترسناکترین وڵاتە لە جیهاندا بۆ ڕۆژنامەوانان.