کاربەدەستێکی عێراقی ڕادەگەیەنێت زیاتر لە 12 هێرشبەری خۆکوژ هێرشیان کردۆتەو سەر چەند باڵەخانەیەکی حکومی لە دەرەوەی بەغدا و بەلایەنی کەم 6 کەسیان کوشتووە.
بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی عامریەتی فەلوجە، کۆڵۆنێڵ عەلی ئەلعیساوی، ڕادەگەیەنێت بەلایەنی کەم 14 هێرشبەری خۆکوژ هێرشیان کردە سەر ئەو باڵەخانانە. جگە لە ماڵەکان، ئەو باڵەخانانە بنکەی پۆلیسیشی تێدابوو و چەندین ئۆفیسی حکومیش.
ئەلعیساوی دەڵێت پێنج کەس لە هێرشبەرەکان لەکاتی پێکدادانیاندا لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش خۆیان تەقاندەوە، لە کاتیکدا ئەوانی تر خۆیان گەیاندە ناو باڵەخانەکان و لەوێ کوژران. هەورها گوتیشی پێنج سەرباز و کەسێکی مەدەنیش کوژران لە کاتێکدا نزیکەی 18 کەسی تریش بریندار بوون.
ئەم شارۆچکەیە چەند میلێک دوورە لە باشوری فەلوجەوە کە ناوچەیەکی سەرەکی داعشە لە پارێزگای ئەنبار.