دیارە ناکۆکی، جیاوازی و پەرتەوازی ئاستەنگە لەبەرامبەر هەر کێشەیەکدا بگرە تا بگاتە کێشە نیشتمانی و نەتەوایەتیەکان، لە کاتێکدا هەموو لایەک پیرۆزبایی لە رێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکەن گوایە" دیسانەوە تازە مەسئولەکان شەریان راگەیاند" و دژە بەوە راوەستاوون.
مامۆستا سۆران عەلی خان لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو رێکەوتنە جێگای خۆشحاڵی هەموو خەڵکە، جێگای شانازی هەموو کوردە وە لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی کوردستانە بەڵام کاتێک یەکێتی لە گۆڕان جیا بوەوە، ئەتوانم بڵێن 85% کوادر و پاێەکانی حزبیان ئەندامی یەکێتی بوونە کاتی خۆێ وە لە درووستبوونی ئەو بۆشاییەی کە گۆڕان لە کاتی جیابۆنەوەیدا درووستی کرد، لە ناو یەکێتی کۆمەڵێک خەڵک چوونەتە ئەو پۆستانە، یان شوێنی باڵاتریان دەست کەوتووە وە هەمیشە لە دوو بەرەکێدا هەندێ خەڵک پێش ئەکەوێ، شوێنی دەست ئەکەوێ، پۆست و پلەی دەست ئەکەوێ، بەرژەوەندی شەخسی رەنگە دەست بکەوێ".
کاک سۆران هەر وەها دەڵێت" جا ئێستا لەم رێکەوتنەش ئەبینین هەندێ خەڵک لە هەموو ئەحزابەکان، چ لە ناو یەکێتی و گۆڕان، چ لە ناو پارتی دژی ئەو رێکەوتنەدان، کە بە رای من بە بەرژەوەندی شخسی دەیبینم، جا بە داخەوە کۆمەڵێک لە مەسئولە تازەکان، نەک بڵین سەرکردە (مخضرم) و سەرکردە کۆنەکان، هەرچەندە ئەم کۆمەڵەیە مەسئولە تازەیە هەندێ خەڵکی باشیشیان تێدایە، من ناڵێم هەر هەموویان خراپن، کۆمەڵێک گەنجی بە توانا و بە گوڕیان تێدایە، فیکری تازەیان پێیە، جۆڵەی تازەیان پێیە، بە تواناترن، لەگەڵ رەورەوەی مێژوو و پێشکەوتندا باشترن، بەڵام بە داخەوە هەندێ خەڵکیش هەیە لە روانگەی بەرژەوەند پەرستیەوە سەیری مەسەلەکان بکا و لە بەرژەوەندی خۆێدا نەبینێ، بۆیە کەوتوونەتە هەندێ شەڕە جنێۆ وە یا هەندێ قسە دژ بە رێکەوتنەکە:.
مامۆستا سۆران دەشڵێت" سەرکردە کۆنەکان زۆربەیان ئەبێ پشوو بگرن، خۆیان خانە نشین بکەن، ئێمە گەنجی زۆرمان هەیە، خەڵکی بە توانامان هەیە، خەڵکی لێهاتوومان هەیە، گەنجەکان توانیویانە لەگەڵ شارستانیەت و پێشکەوتندا خۆیان بگونجێنن، بیری تازەیان پێیە، توانای تازەیان پێیە، جیهانبینی تازەیان پێیە، من خۆم لەگەڵ ئەوەمدا گەنجەکان پێش بکەون و بێنە پێش و بەشداری تازە بکەن وە کۆنەکان ووردە ووردە بکێشنەوە و رێگا بدەن بە گەنجەکان".
Your browser doesn’t support HTML5