پەرلەمانی تورکیا پرۆژە بڕیاری لێسەندنەویە متمانە لە پەرلەمانتاران پەسەند دەکات

یاسادانەرانی تورکیا پرۆژە بڕیارێکیان بۆ بەندێکی نوێی دەستوور پەسەند کرد کە ڕێگا خۆش دەکات بۆ دادگایی کردنی چەند یاسادانەرێکی سەر بە کوردەکان.

کاتێک پەرلەمان لە ڕۆژی هەینی لە ئانکەرە کۆبۆوە زیاتر لە 2 لەسەر سێی ئەو ئەنجومەنە 550 ئەندامییە دەنگی بەڵێی بۆ ئەو پرۆژەیە دا کە حکومەت پشتیوانی لێ دەکات.

ئەمەش 138 یاسادانەری دوو پارتی ئۆپۆزسیۆن دەخاتە مەترسی دادگایی کردنەوە.