مەسعود مەناف: شیانی دامەزراندنی پەرلەمانێکی خۆجەیی لە ئامەد

Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

دوێنی پەرلەمانی تورکیا بریارێکی پەسەند کرد لە گۆڕانکاریەکی کاتی بۆ دەستورەکەی بۆ ئەوەی رێگا بدات لە دادگاە کردنی پەرلەمنتارەکان بە لادانی مافی پاراستنیان وە یاخود پارێزبەندی پەرلەمانیان. ئاخۆ ئەم جۆرە بریارە شیانی نییە تورکیا بەرەو قەیرانیەکی گەورەتر لەوەی کە تێدایە را بکێشێ؟

رۆژنامەوان مەسعود مەناف لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" راستیەکەی ماوەی دوو ساڵە تورکیا رووبەرووی قەیرانێکی زۆر قوڵ بوەتەوە هەم لە باری سیاسی و هەم لە باری سەربازی و لە باری دیپلۆماسی تورکیا سەرجەم هەوڵەکانی بە شکەست گەیشتوون لەبەرامبەر سوریادا وە هەر وەها دووپات بونەوەی هەڵبژاردن لە ساڵی رابوردوو کێشەکانی ئەو وڵاتەی قۆڵتر کردەوە کە هەمووش دەگەرێتەوە بۆ ئەو خواست و مەیلەی رەجەب تەیب ئەردوگان بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی تورکیا و بەرەو رووبونەوە و بەرەنگار بونەوەی هەمە لایەنەی بزوتنەوەی سیاسی کورد و بەشیکی تر لە بزوتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی تورکیا کە ئەو وڵاتە بەرەو ئاقارێکی زۆر نا روون و ئاڵۆز بردووە".

کاک مەسعود هەر وەها دەڵێت" کێشەی سەرەکی و ئامانجی سەرەکی هەڵگرتنی ئەو پارێزبەندیە، ئەو قەڵغانە یاساییە، پەرلەمانتارانی هەدەپەنە و هەڵبەت کۆدەتایە".

کاک مەسعود دەشڵێت" ئەگەر بێت پەرلەمانتارەکان بە زۆر قۆڵبەست و راکێشی دادگاە و پاشان گرتووخانەکان بکەن، ئاڵۆزیەکی زۆری لێ دەکەوێتەوە وشیانی هەیە کشانەوەی یەکجاری لە سیاسەت لە ئاست تورکیادا و دامەزراندنی پەرلەمانێکی خۆجەیی لە ئامەد و چڕتر بونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان باڵی چەکداری بزوتنەوەی سیاسی کورد و دەوڵەتی تورکیا وە هەر وەها ئەگەری جۆڵانی شەقام".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Masoud Manaf