دواى ئه‌وه‌ى پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپه) هه‌ڵبگرێت ناڕه‌زايى ناوخۆيى و ده‌ره‌كى لێكه‌وته‌وه.
ڕۆژى يه‌كشه‌ممه له شارى هه‌ولێر کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، پرێس كۆنفرانسێكى بۆ پشتيوانى له هەده‌پە سازكرد و داواى له هه‌موو لايه‌ك كرد كه هه‌ڵويستى نیشتمانی و نەتەوەیی بۆ هەدەپە دەرببڕن.
نيلوفه‌ر كۆچ، سه‌رۆكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يى كوردستان (كه‌نه‌كه) به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ى ئێمه سه‌ركه‌وتو بووە، زۆرترين ڕه‌نگىسياسى كوردى له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بەشدارییان هه‌بووە و دەشڵێت "ئێمه وه‌ك كه‌نه‌كه ده‌ڵێن كاتى ئه‌وه هاتووه كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يى بکرێت و ده‌بێت به به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نگى خۆيان په‌يام به دوژمنان و داگيركه‌ران بده‌ن و بڵێن كورد هه‌موو يه‌كه."
له‌باره‌ى پشتيوانيكردنى پارته سياسيه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له هەده‌پە،هيوا سه‌يد سه‌ليم، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى حيزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا گوتى نه‌ريتى پشتيوانيكردن له باكورى كوردستان و به تايبه‌تى هەده‌پە زۆر به گه‌رمى کاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له پرێس كۆنفرانسىپشتيوانى بۆ هەده‌پە له شارى هه‌ولێر ژماره‌يه‌كى زور له نوێنه‌رانى پارته سياسيه‌كان و چالاكوانانى مه‌ده‌نى و سياسه‌تمه‌دارانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و چين و توێژى جيا ئاماده‌بوون.
پەیامنێری دەنگی ئەمریکا ئەحمەد زێباری لە کۆنفرانسەکە بوو و زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەیدایە:
Your browser doesn’t support HTML5