ئه‌زموونه هونه‌رییه‌کانی هونه‌رمه‌ند کوێستان جه‌مال مایەی سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌ی وردن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان ساڵانێکی زۆره له هه‌نده‌ران ده‌ژی به‌ڵام نه‌هاتووه خۆی له هونه‌ر و ڕه‌نگه‌کانی ئه‌وروپادا بزر بکات، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی درێژه به گیانه کوردانهییهکهی بدات و به‌رگی هاوچه‌رخانه به به‌ری تێکه‌ڵکردنی ڕه‌نگه‌کانی و یاریکردنی فڵچهکانیدا بکات.
تابلۆکانی (کوێستان جه‌مال) ده‌کرێت وه‌ک ڕه‌شبه‌ڵه‌کی ڕه‌نگه‌کان سه‌یر بکرێن، یانیش وه‌ک که‌رنه‌ڤاڵێک بۆ نومایشت کردنی هێڵ و ڕه‌نگه په‌نهانه‌کانی ده‌ربڕین، وه‌لێ ڕهشبهڵکێک و که‌رنه‌ڤاڵێک لێوان لێ‌ون له هه‌ناسه‌ی شه‌که‌ت و ماندوو، خه‌می قوڵ و وه‌نه‌وشه‌یی و ته‌نیاییه‌کی مات و بێده‌نگ و هه‌ر هه‌مووشیان پێکه‌وه له‌گه‌ڵ چاو و هزری بینهرانیدا ده‌که‌ونه ئاخاوتنێکی گه‌رموگوڕ.
شوێن له تابلۆکانی (کوێستان) دا چ مانایه‌کی هه‌یه؟
ئایا ڕه‌نگ و ڕه‌هه‌نده‌کانی به‌کارهێنانی ڕه‌نگ له سنورێکی جوگرافیایی دیاریکراوه‌وه بۆ شوێنێکی تر ده‌گۆڕدرێت؟
(کوێستان جه‌مال) یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی هه‌رگیز خۆی له کولتور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌ی دانابڕێت، به‌ڵکو ده‌بینیت به‌رده‌وام بنچینه‌یه‌که بۆ داڕشتنه‌کانی پێش کێشانی تابلۆکانی و ته‌واوی گهڕانهکانیشی به دوای خۆ دۆزینه‌وه‌دا وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک هه‌ر له فه‌رهه‌نگ و کولتوری خۆیه‌وه‌تی و ده‌یانکاته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ هه‌نگاوه هونه‌رییه‌کانی جا له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت.
ئایا کارکردنی هونه‌ری له نێوان دوو کولتوری جیاوازدا کارێکی ئاسانه؟
ئایا گرنگیه‌کانی کردنه‌وه‌ی پێشانگا هونه‌رییه‌کان له چیدان؟ ئایا هه‌ر ته‌نها نیشاندانی تابلۆکانه و به‌س؟
زۆر جار کارێکی سانا نییه له نێو فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌کاندا بتوانیت فه‌رهه‌نگی خۆت بکه‌یته بابه‌تی وتووێژی قوڵ و به بڕشت به ئه‌ندازه‌یه‌ک بتوانیت ڕایه‌ڵه‌کانی پێکه‌وه به‌ستن ببینیته‌وه و ئه‌م دوو فه‌رهه‌نگه بکه‌یته ده‌سته خوشکێک له ڕازه‌کانی یه‌کتر تێبگه‌ن. (کوێستان جه‌مال) یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی توانیویه‌تی به تابلۆکانی و به کاره هونه‌رییه‌کانی ئه‌و ڕایه‌ڵانه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نه‌رویژیدا پێکه‌وه ببه‌ستێت و هاوبه‌شییه‌ک له‌ناو ورده‌کارییه‌کانی هونه‌ری هه‌ردوو کۆمه‌ڵگادا بخاته به‌رچاو.
به‌کارهێنانی ڕه‌نگه‌کان و تێکهڵکردنهکانیش لای هونه‌رمه‌ند کوێستان هه‌ر ته‌نها سود وه‌رگرتنێک نین بۆ ئاماژه‌دان به باره باوه‌کان، به‌ڵکو گرنگیدانه به ته‌کنیکێکی نوێی هونه‌ری به‌بێ فه‌رامۆش کردنی ئه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ی وه‌ک ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن به پێویست ده‌زانرێت ئاماده‌یی هه‌بێت.
ئایا مه‌رجه هونه‌رمه‌ند وابه‌سته‌ی ڕێبازێکی دیاریکراوی هونه‌ری بێت؟
ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی به‌رزکردنه‌وه ئاسته‌کان له هونه‌ردا و به‌ره‌و پێشبردنی هونه‌رمه‌نددا.
له‌گه‌ڵ بایه‌خ نه‌دانێکی به ڕه‌خنه‌ی ڕژد و ژماره‌ی که‌می ئه‌وانه‌ی خۆیان ته‌رخانکردووه بۆ ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه هونه‌رییه‌کان به‌ڵام به هه‌وڵی هونه‌رمه‌ندان خۆیان هونه‌ری کوردی قۆناغی به‌رچاوی بڕیوه، هه‌رچه‌نده لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆش نه‌کراوه سه‌باره‌ت به چه‌مکه‌کانی تێگه‌یشتن له هونه‌ری شێوه‌کاری و جیهنابینیهکانیش.
نوسه‌ر و ڕوناکبیر ڕێبوار سیوه‌یلی له یه‌کێک له بابه‌ته‌کانیدا له‌سه‌ر هونه‌ر ده‌نوسێت " جیهانی ده‌ره‌وه‌ی کاری هونه‌ری و جیهانی ناو کاری هونه‌ری نه‌ک هه‌ردوو یه‌که‌ی سه‌ربه‌خۆ نین ئۆرگانێکیشن."
ئه‌ندێشه‌کان و تۆنه‌کانی ڕوناکی دوو یه‌که‌ن پێکه‌وه ڕه‌نگه سارد و گه‌رمه‌کان له تابلۆکاندا ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و ماناکان به پرسیاره‌کانه‌وه له به‌رگێکی ئیستاتیکیدا ده‌خه‌نه به‌رده‌م بینهرانیانهوه.
زانیاری زیاتر لە دەقی بەرنامەی (ژیان لە فەرهەنگدا) یە:
Your browser doesn’t support HTML5