ترسی تورکیا لە موشەکەکانی PKK

pkk fighter

هەر لەو سەروەختەوەی کە دەرکەوت موشەکی فرۆکەشکێنی (مانپاد) ی روسیای لەلایەن هێزەکانی پە کەکەوە بەکارهێنرا بۆ خستنەخوارەوەی کۆپتەرێکی هێزەکانی تورکیا، ئەنکەرە بە گومانەوە لە مۆسکۆ دەڕوانێت.

شیکاری لەشکری مەتەهان دەمیر دەڵێت سروشتی پێشکەوتووی ئەم موشەکەی بەکارهێنرا ئاماژە بە تێوەگلانی روسیا دەدات.

"دەبێت چەندین هەفتە سەربازێکی ئاسایی رابهێنرێت تا بۆ ئەوەی بتوانێت بەکاریبهێنێت. زۆر هەستیارە، هاوکات لەڕووی تەکنۆلۆژییەوە ئەم موشەکە لەئاستێکی بەرزدایەو بەشێوەیەکی باش کاردەکات. لەهەلومەرجێکی ئاوهادا ، کێ راهێنانی بە پەکەکەی تیرۆریست کردووە؟ کێ وایلێکردوون زۆر شارەزایانە بتوانن وابە ئاسانی کۆپتەرێکی تورکیا بۆ یەکەمینجار بخەنەخوارەوە؟ کە پێدەچێت لە سەرچاوەگەلێکی روسییەوە پێیان درابێت، لەوانەیە بە فەرمی لەلایەن روسیاوە نەبوبێت، بەڵام ڕەنگە ئەمە تۆڵەیەکی روسیا بێت بەرامبەر خستەخوارەوەی فرۆکەکەیان لەلایەن تورکیا."

مەتەهان دەمیر ئاماژە بەوە دەدات کە موشەکە بەکارهێنراوەکە پێدەچێت هاوشێوەی ئەو موشەکە بێت کە ئەفسەرێکی هێزی دەریای روسیا کە بەم دواییانە لەسەر ئەو کەشتیە جەنگییە روسییەوە دەرکەوت کە لە ئەستەنبوڵەوە تێپەڕی بەرەو سوریا. رووداوەکە لەلایەن ئەنکەرەوە لەئاستێکی بەرفراواندا وا لێکدرایەوە کە هەڕەشیەکی ناڕاستەوخۆیە بەتایبەتی پاش چەند هەفتەیەک چەند فرۆکەیەکی جەنگی تورکی فرۆکەیەکی روسیایان بەردایەوە خوارەوە کە لەبنکەیەکی ئاسمانی سوریاوە هەستابوو.

بەدرێژایی چەندیین دەیە شەڕێک دورودرێژ لەنێوان پە کە کە و حکومەتی تورکیادا لەئارادایە، مۆسکۆ ناوبەناو لەلایەن ئەنکەرەوە تومەتبار کراوە بەوەی کە یارمەتی سەرهەڵداوەکان دەدات. بەڵام ژەنەڕاڵی سەرکردەی لیوای خانەنشین هەڵدون سۆڵمازتورک کە سەرپەرشتی رێکخراوی شیکاری سیاسی سەدەی 21 دەکات، گومانی هەیە روسیا هەنگاوێکی لەوجۆرە هەڵبێنێت.

"من خودیخۆم لەوباوەەڕەدا نیم کە روسییەکان کارێکی لەوجۆرەیان کردبێت. ئەمە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەوان ناکات. رێی تێدەچێت کە ئەم موشەکە فرۆکە شکێنەی روسیا لەهەر شوێنێکی جیهاندا بەدیبکەین، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵام ئەگەر راستەوخۆ لەلایەن روسیاوە ئەم موشەکە دابینکرابێت؛ ئەوا من زۆر زۆر توشی سەرسوڕمان دەبم."

لەگەڵ مانەوەی پەیوەندییە زۆر دژوارەکانی نێوان ئەنکەرەو مۆسکۆ، سەردانیکردنی شارەزای بواری سیاسی لە پەیمانگەی کارێنگی؛ سینان ئۆڵگن ئاگاهی دەدات ئەنکەرە بە وردییەوە کار لەسەر تێوەگلانی مۆسکۆ دەکات.

"نا ئەوان ئەوە بە دوور ناگرن. ئەنکەرە بەرژدی کار لەسەر لێپێچینەوە دەکات لەبارەی ئەوەی بۆیان ئاشکرا بێت کە چۆن (پە کە کە) کەرەستەی لەوجۆرەی دەسکەوتووە. بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە جیاوازییەکی گەورە دروستدەکات، ئەگەر بە تەواوەتی زانرا کە ئەمە راستەوخۆ لەلایەن مۆسکۆوە دابینکراوە، کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەموو هیوایەک کە تا سنورێک پەیوەندییەکان چارەسەر بکات."

ئەنکەرە بەپەڕۆشەوە چاوەڕوانی ئەوەدەکات ئەوە وبەدیبکات کە سەرهەڵداوانی کورد (پە کە کە) موشەکی زیاتری فرۆکەشکێنی لەوجۆرە پێشکەتووە یان چەکی نوێی دیکەی پێشکەوتویان لەبەردەستدایە یان نا. شارەزایان هۆشداری ئەوە دەدەن کە چەکگەلێلی لەوجۆرە دەکارێ گۆڕینی پاڕسەنگی هێز بێت لەململانێدا لەگەڵ پەکەکەدا، بەتایبەتی ئەگەر مۆسکۆ پەیوەندی بە داینکردنی ئەو موشەکەوە هەبێت.

Your browser doesn’t support HTML5

Turkey russia kurd