له هۆڵى سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵاى شارى هه‌ولێر كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان كۆتايى هات كه بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ به‌رده‌وامى هه‌بوو، له يه‌كه‌م رۆژي كۆنگره‌كه‌دا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌ميندارى پێشووى يه‌كگرتوو پشتگيرى خوى بۆ سه‌ڵاحه‌دين به‌هائه‌دين راگه‌ياند و خۆى لە كانديدكردن بۆ پۆستى ئه‌منيدارى كشانده‌وه و پێشنياريشى بۆ هه‌ردوو ركابه‌ره‌كه‌ى سه‌ڵاحه‌دين به‌هائه‌دينى كرد كه ئه‌وانيش بكشێنه‌وه به‌ڵام سوربوون له سه‌ر خو كانديدكردن و نه‌كشانه‌وه، دواجار سه‌ڵاحه‌دين به‌هائه‌دين به ئه‌ميندارى ئه‌و حيزبه هه‌ڵبژێردرا . له باره‌ى هۆكارى هاتنى سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين له‌م بارۆدوخه‌دا، به‌هزاد ده‌روێش ئه‌ندامى فراكسيۆنى يه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى راگه‌ياند ڕه‌نگه هه‌نديك پرۆژه‌ى هه‌بێت و بيه‌وێ ته‌واوى بكات له‌ناو ريزه‌كانى يه‌كگرتووى ئيسلاميدا بۆ چوار ساڵى داهاتوو. يه‌كگرتوو وه‌ها سه‌ير ده‌كات كه ئاڵۆگۆركردنى ده‌سه‌ڵات نيشانه‌ى ديموكراتيه، پيشتر كاتێك مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين خۆى كانديدكرد ركابه‌ره‌كانى توانیان 8% ده‌نگه‌كان به ده‌ست بێنن كه‌چى ئه‌مجاره ركابه‌ره‌كانى توانيان 25% به ده‌ست بهێنن كه ئه‌مه‌ش نيشانه‌ى ديموكراتيه.
ماوه‌يه‌كه هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى چه‌ندين پرسگرێكى ناوخويى بووته‌وه يه‌كێك له‌و پرسگريانه ئه‌و ململانێ سياسيه‌ى نيوان پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانە كه دواجار بووته هۆى په‌كخستن ياخود وه‌ستاندنى كاره‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان، له باره‌ى هاتنى سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسگريانه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسيۆنى يه‌كگرتوو له‌مباره‌يه‌وه ده‌ڵێ مامۆستا سه‌لاحه‌دين رايگه‌ياندووه يه‌كگرتوو ناچێته هيچ به‌ره‌يه‌ك نه له به‌ره‌ى يه‌كێتى و گۆران ده‌بێت نه لە به‌ره‌ى پارتى و داواى يه‌كڕێزى نێو ماڵى كوردى ده‌كه‌ين و جارێكى تر په‌رله‌مانى كوردستانيش وه‌گه‌ربخرێته‌وه.
له كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى يه‌كگرتووى ئيسلاميدا 35 ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و حه‌وت ئه‌نداميش بۆ ده‌سته‌ى باڵاى به‌دواداچوون هه‌ڵبژێردران ، له‌نێو ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى هه‌ڵبژێردراودا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى زورترين ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا كه ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى گه‌يشته 846 ده‌نگ ، هه‌ر يه‌ك له سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين و محه‌مه‌د ره‌ئوف و ئه‌بوبه‌كر عه‌لى نه‌يانتوانى له خولى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه دوو له سه‌ر سێى ده‌نگى ئه‌ندامان به‌ده‌ست بهێنن، كه له خولى يه‌كه‌م سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين 678 ده‌نگ و ئه‌بوبه‌كر عه‌لى 221 ده‌نگ و محه‌مه‌د ره‌ئوف 194 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، هەربۆيه له خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنەکەدا كه ته‌نها ركابه‌ريه‌كه له نێوان سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين و ئه‌بوبه‌كر عه‌لى بوو، سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين به 801 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا و ئه‌بوبه‌كر عه‌لي ش توانى 268 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت.
Your browser doesn’t support HTML5