یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆشنبیر ناساندنی خه‌ڵکی تره پێمان، کام ناساندنه؟
ئایا هه‌ر ته‌نها له‌وه‌دا ده‌وستێته‌وه پێمان بڵێت نالی شاعیره، یان وه‌فایی شیعری جوانی هه‌یه؟ ئه‌حمه‌دی خانی خاوه‌نی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بووه؟ شیعری کوردی به‌بێ شێخ ڕه‌زا که‌موکوڕی تیادا ده‌بوو؟ یان کامکاره‌کان موزیککارێکی داهێنه‌رن، حه‌مه‌ی موکری پێویسته بخوێندرێته‌وه، قوبادی جه‌لیزاده شاعیرێکی ڕچه شکێنه، کاکه مهم و حوسه‌ین عارف و هاوته‌مه‌نه‌کانیان چیرۆکنوسی سه‌روه‌ختی خۆیان بوون؟ گۆرانی کوردی به‌بێ حه‌سه‌ن زیره‌ک و ئه‌حمه‌د کایا که‌لێنی تیادا ده‌بوو؟ ده‌شێت هه‌ر که‌سێک له‌لای خۆیه‌وه بتوانێت ئه‌م شتانه‌مان پێبڵێت، به‌ڵام ده‌شبێت بزانین چۆن؟
(کامه‌ران سوبحان) یه‌کێکه له‌و نوسه‌ر و ڕۆشنیرانه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاری (چۆن) همان ده‌داته‌وه له‌و نوسینانه‌ی سه‌باره‌ت به ڕوناکبیرانمان ده‌یاننوسێت.
کامەران، لەگەڵ نوسینەکانیدا تایبەت بە ڕەخنەی شانۆ، ماوەیەکی زۆرە بە خامەکەی خەریکی پۆرترێتی نوسەران و ڕوناکبیرانی نەتەوەکەمانە.
نوسین له‌سه‌ر ئه‌و نوسه‌رانه‌مان کارێکی هه‌روا ساده و سانا نییه، پاش خوێندنه‌وه‌ی دوو یان سێ ده‌قی نوسراوی هه‌ر یه‌کێک له‌و نوسه‌رانه‌مان، که‌سێک بێت و له‌سه‌ریان بنوسێت. ئه‌م جۆره نوسینانه پرۆسه‌یه‌کی بابه‌تیانه و به به‌رنامه‌یه. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌کانیاندا پێویست به زانین و پێداچوونه‌وه به‌و زانیاریه وردانه‌ش ده‌کات که تایبه‌تن به ژیانی ئه‌وانه‌ی به‌ردی بناغه‌ی کولتور و فه‌رهه‌نگی ئێمه‌یان داناوه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قانه‌ی (کامه‌ران سوبحان) به‌لای به‌نده‌وه گرنگن بۆ ئاشنا بوون به دێرینی و زانایی و لێهاتوویی و ئاستی ڕۆشنبیریی خه‌مخۆرانی هزر و وشه‌ی کوردی و هه‌روه‌هاش ئه‌و جوانکارییانه‌ی له فه‌رهه‌نگماندا هێناویانه‌ته ئاراوه.
ئایا ئەم نوسینانەی (کامەران سوبحان) دەچنە خانەی نوسینەوەی مێژووی فەرهەنگی کوردیەوە؟
ئێستاش خوێنەرانی کامەران چاوەڕوانی کتێبە نوێیەکەین کە تایبەتە بە نامەکانی شێرکۆ بێکەس.
له نوسینێکیدا نه ناونیشانی (مرۆڤێک هه‌رگیز له بیرناچێته‌وه) کامه‌ران ده‌نوسێت " لەماوەی کارکردنم لە دەزگای سەردەم، زۆر جار نامەی بچوکی(شێرکۆ بێکەس) بۆ من و زۆرێکی تریش لە هاوڕێیانی سەردەم هاتووە. سەیرە.. ئەم پیاوە چەند حەزی بە نووسینی شیعر بوو، هێندەش خولیای نووسینی نامە بوو. چ لەکاتی کارکردنی ڕۆژانەی لە دەزگای سەردەم، چ لە ناردنی بۆ هاوڕێکانی. پێم وایە ئەگەر گەڕانێکی ورد بکرێت، نامەکانی شێرکۆ بێکەس لە شیعرەکانی زیاتر نەبێت، کەمتر نییە.! ئەم قسەیە لەخۆڕا فڕێ نادەم، خۆم رۆژانە بینیوومە، بۆ (ئەندامانی ئەنجومەنی سەردەم، نووسەرەکان، سەرنووسەری گۆڤارەکان، بەرپرسی چاپخانە، ژمێریاریی...هتد) نامەی دەنارد. ئەمە جگە لەوەی هەمو هاوڕێ کۆن و نوێکانی نامەی دەستنووسی(شێرکۆ بێکەس)یان لایە. ئەمە جگە لەوەی پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکان هەبوو، کۆمەڵێک نامەشی لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیدا لەگەڵ سیاسییە باڵاکانی کوردستان هەبووە."
کام نامانەی شێرکۆ بێکەس بڵاو دەکرێنەوە و ئایا جیاوازییەکە لە چیدایە بە بەراورد لەگەڵ ئەو نامانەی پێشتر بڵاوکراونەتەوە؟
بۆ دەبێت نامەکانی شێرکۆ بێکەس بخوێنینەوە؟
(کامەران سوبحان) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
Your browser doesn’t support HTML5