سولەیمان ئەلکوبەیسی: چەکدارەکانی حەشدی شەعبی دوو مزگەوتیشیان تەقاندۆتەوە

سولەیمان ئەلکوبەیسی

لە مانگی یەکی ساڵی 2014 دا تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ماوەی چەند کاژمێرێکدا شارۆچکەی فەلوجەیان داگیر کرد و ئێستاش بۆ چەند هەفتەیەک دەچێت هێزە ئاسایشیەکانی عێراق بە یارمەتی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی فەلوجەیان دەستپێکردووە.

فەلوجە گەورەترین شارۆچکەی عێراقە لە پارێزگای ئەنبار.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە وەک بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی دەنگ و باسی ئەنبار دەڵێت شەڕەکان لە چەند بەرەیەکەوە بەردەوامن و هێزەکان پێشڕەویەکی بەرچاویان کردووە لە ناوچەی نوعێمیەوە و ئەم ناوچەیە بە تەواوەتی لە داعش پاک کراوەتەوە، بەڵام دەشڵێت لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی فەلوجەوە هێشتاش تێرۆریستان بەرگرییەکی قورس دەکەن.

سولەیمان ئەلکوبەیسی دەڵێت هێزە عێراقیەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان و پشتیوانییەکی گەورەش هەیە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە سەرکردایەتی ئەمریکاوە و لە چەند لایەکیشەوە زۆر بە قورسی دوژمن دەکوتنەوە و بۆردومانێکی چڕی مۆڵگەکانی تێرۆریستان دەکەن.

ئەلکوبەیسی ئاماژەش بەوە دەکات بۆچی بەشداری هێزی حەشدی شەعبی لەم ئۆپەراسیۆنەی ڕزگارکردنی فەلوجەدا سنوردارە.

نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات بە هانای ئەو خێزانانەی فەلوجەوە چوون کە توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و کۆمەک و یارمەتی پێویستیان گەیاندونەتێ، بەڵام سولەیمان ئەلکوبەیسی نکوڵی دەکات و دەڵێت نەخێر نە نەتەوە یەکگرتووەکان و نە هیچ ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی و یانیش ناوخۆیی هیچ کۆمەکێکیان بۆ ئاوارەکان دابین نەکردووە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ سولەیمان ئەلکوبەیسی،بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی دەنگ و باسی ئەنبار، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرت لەسەر بنچینەی لێدوانەکانی سولەیمان ئەلکوبەیسی