مەم بورهان قانع: دەسەڵاتی دادگایی دەبێ سەروەر بێت بۆ ئەوەی داواکاری گشتی بتوانی گەورە بەرپرس بانگهێشت کا
چەند رۆژ لەمەو پێش سەبارەت بە رۆڵی داواکاری گشتی لە سەوداکردندا لەسەر کەیسی رۆژنامەنووسان کۆنفراسێک لە شاری سلێمانی بەرێوە چوو، ئاخۆ چ پێویستیەکی دەکرد بە کۆنفراسێکی لەو جۆرەدا؟
بە پێی چاودێران، لێکۆڵەران و هاووڵاتیان زۆری لە وڵاتانی جیهانی سیەم، بە تاێبەت رۆژهەڵاتی ناڤین و تاێبەت تریش هەرێمی کوردستان، سیستمی دادگاییان لە ژێر پرسیاردایە.
مەم بورهان قانع سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" سیستمی دادوەری لەو وڵاتانەدا نەک هەر لە ژێر پرسیاردایە بەڵکۆ ئەوەی ناوی سیستمێکی دادوەری راستەقینە بێت لەو وڵاتانەدا بوونی نییە، وە هەرێمی کوردستانیش بێ بەش نییە لەو کێشەیەدا، ئەمە پەیوەندی بە سیستمی فەرمانرەواییەوە هەیە، لە وڵاتێکدا دەسەڵاتەکان لە یەک جیا نەکرابنەوە، دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نەبێ، ناتوانین دەسەڵاتێکی دادوەری دادوەرانە بدوزینەوە".
کاک مەم سەبارەت بە کۆنفرانسی رۆڵی داواکارانی گشتی لە سەر کەیسی رۆژنامەواندا کە لە سلێمانی بەرێوە جوووو دەلێت" لەو کۆنفرانسەدا مشت ومرێک بوو لە نێوان بەشێک وە یاخود بژاردەیەک لە رۆژنامە نووسان و شارەزایانی یاسا و هەر وەها دامەزراوەکانی داواکاری گشتی ، کە پەیوەندارە بەوەی چی بکرێت لە نوێکردنەوەی پەیوەندیەکان لە نێوان داواکاری گشتی و رۆژنامە نووساندا، لەبەر ئەوەی لە بیرمان نەچێ، هەم داواکاری گشتی خۆێ بە دەم راست و بە نوێنەری خەڵک ئەزانێت وەکو جۆن رۆژنامە نووسیش بە پێی ئەرکەکەی ، بە پێی کارەکانی، خۆێ بە نوێنەری راستەقینەی گەل ئەزانێ، واتە خاڵی هوبەش هەیە لەسەر ئەو پرسە، لێشاوی خاڵی هاوبەش هەیە لە نێوان داواکاری گشتی وە رۆژنامە نووساندا، ئەو خاڵە هاوبەشانە چۆن بدۆزینەوە و ئیشی لەسەر بکرێت وە چۆن بتوانرێ پەیوەندیەکان توخمە بکرێ، کۆمەڵێکی راسپاردە و پێشنیار کرا".
کاک مەم دەشڵێت" دەسەڵاتی دادگایی دەبێ سەروەر بێت بۆ ئەوەی داواکاری گشتی بتوانی گەورە بەرپرس بانگهێشت کا، دەسەڵاتەکان بە ناو هەن لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام وەکو پێویست ئەرکەکانیا جێ بە جێ ناکەن کە لەوانەیە رێگایان پێی نادرێ".
Your browser doesn’t support HTML5