زاناکان ده‌ڵێن له‌وانەیه‌ بتوانن ڕیشاڵی مرۆڤ چاپ بکه‌ن

دوو کۆمپانیای ئیسرائیل ده‌ڵین ده‌توانن ژینگه‌یه‌کی 3 دووریی تایبه‌ت به‌چاپکردن دروستبکه‌ن خانه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ تێدا نه‌شونما بکات و ببێته‌ ڕیشاڵی تایبه‌ت.

له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا ئەم ته‌کنه‌لۆجیا له‌وانەیه‌ به‌کاربێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی نوێ، هه‌روه‌ها توانا بخاته‌ به‌رده‌ست بۆ گۆڕینی ئۆرگانیکه‌کان.

له‌ساڵی 2006دا زانای ژاپۆنی شینیا یاماناکا و تیمی یاریده‌ده‌ری بۆیان ده‌رکه‌وت خانه‌ی هاوبه‌شی مرۆڤ، وه‌ک خانه‌ی پێست، ده‌توانریت بۆ خانه‌ی بنه‌ڕه‌تی بگۆڕدرێت، که‌ پێشتر له‌ ئاوڵه‌مه‌ Embryo وه‌رده‌گیرا.

له‌گه‌ڵ بوونی مه‌ترسی مۆراڵی ده‌رباره‌ی به‌کارهێنانی خانه‌ی ئاوڵه‌مه‌، ژماره‌یه‌ک له‌توێژه‌ره‌وان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تاقیکردنه‌وه‌یان ده‌ستپێکرد بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی ریشاڵه‌کان، ئه‌وه‌ی ناسراوه‌ به‌خانه‌ی بنه‌ڕيتی هانده‌ر Induced pluripotent stem cell یاخوود IPS ،له‌ئێستادا به‌کاردێت بۆجێگرتنه‌وه‌ی ڕیشاڵه‌ ساناکانی له‌‌شی مرۆڤ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی و برینداربوونه‌وه‌ له‌ده‌ستدراون.

کاره‌که‌ هێشتا له‌سه‌رخۆ ده‌روات، به‌ڵام کۆمپانیای 3 دوری ئیسرائلی، ئه‌وه‌ی نانۆ چاپه‌که‌ی دروستکردوه و کۆمپانیای‌ Accellta ئه‌وه‌ی خانه‌کانی IPS دروستده‌کات، ده‌ڵێن له‌ئێستادا چاپه‌ 3 دوریه‌که‌یان تاقیکردوه‌ته‌وه‌، ده‌توانێت خانه‌ی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ به‌خێرایی به‌رهه‌م بێنێت.

ده‌رباره‌ی مه‌ره‌که‌به‌که‌ی ده‌ڵێن، خانه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌کاردێنین تێکه‌ڵاو له‌گه‌ڵ هه‌ندێک که‌ره‌سته‌ کارئاسانی ده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژینگه‌ی نه‌شونمای خانه‌کان.

زاناکان ده‌ڵین وزه‌ی "بایۆنیک لیف" واته‌ به‌رهه‌مهێنای وزه‌ تیشکی خۆره‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ فشاری سه‌ر کێلگه‌ کشتوکاڵیه‌کان که‌مکاته‌وه‌.

توێژه‌ره‌وانی زانکۆی هارڤه‌رد ده‌ڵین ته‌کنه‌لۆجیای نوێی خاوێن بۆ وه‌رگێڕانی تیشکی خۆر بۆ سوته‌مه‌نی شل له‌وانیه‌ پێویستی به‌کێڵگه‌ی که‌وره‌ و ڕواندنی به‌رفراوان بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ له‌زینده‌وه‌ر که‌مکاته‌وه‌.

تویژینه‌وه‌که‌ی له‌ گۆڤاری زانستی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و ناوی لێنراوه‌ "bionic leaf 2.0" ته‌کنه‌لۆجیایه‌که‌ سیسته‌مه‌ی گۆڕینی وزه‌ی خۆر به‌کاردێنێت بۆ شیکردنه‌وه‌ی وردیله‌کانی ئاو بۆ ئۆکسجین و هایدرۆجین.

کاتێک جیاکردنه‌وه‌ ڕوویدا، هایدرۆجین ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ جێگایه‌که‌ی تایبه‌ت له‌لایان به‌کتریا و مه‌تریاڵی هانده‌ر و دووهه‌م ئۆکسیدی کاربۆنی تایبه‌ت برۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی وزده‌ی شل ده‌ستپێده‌کات.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌ زانکۆی ڤیرجینیا له‌مانگی 3ی ڕابردوودا بڵاوکرایه‌وه، 4%ی خاکی کشتوکاڵی له‌جیهاندا به‌رهه‌می کشتوکاڵی به‌کارده‌هێنێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خاوین.

زاناکان په‌یوه‌ندی باێۆلۆجی له‌نێوان دایکانی جگه‌ره‌کێش و پشێوی به‌ئاگا ده‌دۆزنه‌وه‌.

تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان، نه‌خۆشیه‌کانی دڵ، له‌دایکبوونی ئاوڵه‌مه‌ به‌مردویی، نه‌زۆکی و که‌می کێش له‌کاتی منداڵبووندا هۆکارن بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌کێشان.

زاناکانی زانکۆی یاڵ Yale University بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ جگه‌ره‌کێشان له‌کاتی دووگیانیدا له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی گۆڕانکاری بۆماوه‌ له‌داهاتوویه‌کی دووردا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی هێشتا له‌دایک نه‌بوون.

ئه‌م گۆڕانکاریه‌ نوێیه‌ی له‌جیناتدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ یارمه‌تی ده‌دات بۆ ڕاڤه‌کردنی هۆکاری جگه‌ره‌کێشانی دایک و په‌یوه‌ندی به‌ کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی هه‌ڵسوکه‌وت ناسراو به‌ Attention deficit hyperactivity disorder .

نیکۆتین و زانستی بۆماوه‌.

تویژنیوه‌کانی له‌کۆمه‌ڵگاکاندا کراون ده‌ریخستوه‌ "پێده‌چیت مندڵانی له‌خانمانی دووگیان و جگه‌ره‌کێش له‌دایکبوون، مه‌ترسی پشێوی و که‌می به‌ئاگابوون و زیادڕه‌ویان له‌جمووجۆڵدا هه‌بێت".

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ نوێیه‌ بۆیه‌که‌م جاره‌ بۆ زاناکن ده‌رده‌خات ڕه‌وتی باێۆلۆجی ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نه‌خۆشی ADHD .

توێژینه‌وه‌که‌ له‌لایان زانکۆی یاڵ کراوه‌ و له‌کۆڤاری زانستی هه‌سته‌ده‌مار و سروشتدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجی