له به‌رنامه‌ی ئەم هەفتەیەی ( له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) دوو ته‌وه‌ر باسده‌کرێن.
یه‌که‌م: ئێران، ڕوسیا، سوریا
بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌ر سێ وه‌زیری به‌رگری ئێران، ڕوسیا و سوریا له تاران کۆببنه‌وه، بۆ باسکردنی هه‌وڵه‌کان له شه‌ڕی دژی تێرۆریزمدا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه پاش ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه که جارێکی تریش ئێرانی به یه‌کێک له وڵاتانی پشتیوانکاری تێرۆریزم ناودێرکردووه و هاوکاتیشە لەگەڵ بەرەوپێشچونەکان لە بەرەکانی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی، لەشکر و هێزە ئاسایشییەکانی عێراقی لە فەلوجە و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی دەکات لە باکوری سوریا.
لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوودا لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە کرا بە بەشداری عێراق، بەڵام لەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا وەزیری بەرگری عێراق بەشدار نییە.
ئایا ئه‌م سێ وڵاته ته‌نها شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یان تێرۆریزم پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه؟
تاران، مۆسکۆ، دیمه‌شق تا چه‌ندی تر ده‌توانن درێژه به هاوپه‌یمانێتییه‌که‌یان بده‌ن؟
ئایا ئه‌م سێ وڵاته ده‌توانن پێکه‌وه هێڵه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیار بکه‌ن؟
ئایا هه‌رسێ وڵات ده‌توانن ڕۆڵی تورکیا و عه‌ره‌بستانی سعودیه فه‌رامۆش بکه‌ن له ناوچه‌که‌دا؟
(سۆران پاڵانی) پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی کۆیه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
دووهه‌م: قه‌رزکردن له بانکی نێونه‌ته‌وه‌یی.
عێراق له مانگی ڕابردوودا ڕێککه‌وتنێکی بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزێکی 15 ملیار دۆلاری مۆرکردووه له سندوقی جیهانی دراوی.
مۆرکردنی ئەم قەرزە گومانێکی زۆری هێناوەتەو ئاراوە سەبارەت بە چۆنیەتی دانەوەی قەرزەکە و هەروەهاش بڕی ئەو سودەی دەچێتە سەر پارەی قەرزکراو و بێ لەمانەش ئەو مەرجانەی لەسەر عێراق دادەنرێن یانیش دانراون.
عێراقییەکان دەڵێن ناچارن ئەم قەرزە وەربگرن و جەختیش دەکەنەوە لەوەی کە بەکارهێنانی قەرزەکە بۆ زیاترکردنی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق نییە بەڵكو بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەیە لە بودجەدا وەک بەغدا و کاربەدەستانی دارایی وڵاتەکە دەڵێن بەهۆی شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە هاتۆتە ئاراوە.
ئایا وڵاتێکی وه‌ک عێراق دهتوانێتمهرجهکانی ئه‌م جۆره قه‌رزانه به‌جێبگه‌یه‌نێت؟
ئایا عێراق ده‌توانێت له‌و واده‌یه‌ی بۆی دیاری ده‌کرێت ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه؟
ئایا ده‌بێت هه‌رێمی کوردستان به‌شێک له‌و قه‌رزه وه‌ربگرێت؟
ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌شێک له‌و قه‌رزه وه‌ربگرێت ئایا ده‌بێت وابه‌سته بێت به مه‌رجه‌کانی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که؟
(ئه‌حمه‌د ڕه‌زا) چاودێری دارایی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
زنیاری زیاتر لە دەقی بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) یە:
Your browser doesn’t support HTML5