بەهۆی هێرشێکی داعش لە ئەفغانستان بەلایەنی کەم 6 کەس دەکوژرێن

کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕادەگەیەنن چەکدارانی داعش بەلایەنی کەم 6 کەسیان لە هێزەکانی ئاسایش کوشتووە لە ناویاندا بەرپرسێکی پۆلیسی ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان.

وتەبێژێی حکومەتی هەرێمی ڕادەگەیەنێت هێرشەکەی کە کرایە سەر بنکەی پۆلیس لە ناوچەی هەسکا مینا لە هەرێمی نانگەرهار کە لەسەر سنوری پاکستانە، شەڕێکی سەختی چەند کاتژمێری لێ کەوتەوەو بەلایەنی کەم 15 لە هێرشبەرانی داعش کوژران و 7 یش بریندار بوون.

عەتاوڵا خوگیانی لە وتووێژێکی تایبەتدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو هێزەی کە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانیان لەگەڵ هێزەکانی کە لەوێ بوون هێرشبەرەکان شکستپێبدەن، هەرچەندە بەلایەنی کەم 6 پۆلیسیش بریندار بوون.

دانیشتوانی ناوچەکەو میدیای خۆجێیی دەڵێن بەلایەنی کەم 11 کەس لە هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون و 6 کەس لەوانە برینەکانیان سەختە.