هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەکگرتووی لیبیا نزیکن لە کۆنتڕۆڵکرندنەوەی شاری سێرت

هێزەکانی کە هاوپەیمانن لەگەڵ حکومەتی یەکگرتووی لیبیا دەڵێن نزیکن لە کۆنتڕۆڵ کردنەوەی شاری بەندەری سێرت کە ئێستا لە دەستی چەکدارانی داعشدایە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسی ڕادەگەیەنێت شەڕێکی سەخت لە نزیک نێوەندی کۆنفرانسی ئواگادوگو کە ئێستا وەکو نێوەندی سەرکردایەتی داعش بەرکاردێت ڕوویداوە. فڕۆکە جەنگیەکانیش هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی ژێر دەستی داعش.

جەنگاوەرانی هاوپەیمانی حکومەتی یەکگرتووی نیشتیمانی لیبیا شەڕی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی سێرتیان لە مانگی پێنجوە دەستپێکردووە. سێرت شوێنی لە دایکبوونی ڕێبەری پێشووی لیبیا مۆعەمەر قەزافییە.

ئەحمەد هەدیە وتبێژی هێزەکانی سەر بە حکومەت بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاند هێرشەکە خەریکە دەگاتە قۆناغەکانی کۆتایی.