دوو منداڵ بە جلوبەرگی داعشەوە دەچنە نێو شاری عفرین

دوو منداڵ لە هەرێمی عفرین لە لایەن ئاسیشەوە دەستگیر کران لە کاتێکدا کە هەوڵیان دابوو بە جلوبەرگی داعشەوە بچنە ناو شارەکەوە.

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوچەکە هەردوو منداڵەکە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری پارێزگای حەمان، کە بە ‌هۆی شەڕەکانی نێوان ڕژێم و ئۆپزسیۆن هەڵاتوون بۆ باکوری حەلەب. بەڵام گروپە توندڕەوەکانی ناوچەکە ئەو منداڵانەیان ئامادە کردوە تا بچنە ناو شاری عفرین.

بە پێی لێکدانەوەی بەڕێوەبەری ئاسایش پلانی ناردنی ئەو منداڵانە ئەوەیە کە ئاسایش ئەوان گوللە باران بکات بۆ ئەوەی پاشان بڵێن هێزە کوردییەکان منداڵ دەکوژن.

هەردوو منداڵەکە لە ئێشتادا لە بەردەست هێزەکانی ئاسایشن تاکو ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکەنەوە.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە عفرین

Your browser doesn’t support HTML5

ئامینە مستۆ