پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر کۆبونەوە و پاش کۆبونەوەکەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناوەڕۆکی كۆبوونەوەكەیان ئاشكراكرد.
مهحمود محهمهد ئهندامى مهكتهبى سياسى پارتى سەبارەت بە کاراکردنی پەرلەمان ڕايگهياند پارتى ئامادەيه ڕێككەوتنی نوێ لهگهڵ گۆڕان بكات چونكه سهرۆكى پهرلهمان نادهنهوه به گۆڕان چونكه ڕێككەوتنی پێكهێنانی كابینەی هەشتهەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ گۆڕان هەڵوەشاندۆتەوە.
لاى خويهوه ڕزگار عهلى ئهندامى مهكتهبى سياسى يهكێتى جهختى لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان كردەوە و ڕايگهياند بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت لە پەرلەمانەوە دەستپێبكەین چونكە سەرچاوەی دەركردنی یاسایە و لهم كۆبوونهوهيهشدا هەردوولامان لەسەر كۆی پرسەكان ڕای یەكترمان وەرگرتووە و بۆچوونەكانیش دەبەینەوە مەكتەبی سیاسی حیزبەكانمان .
سەبارەت بە کۆبونەوەکان لەگەڵ گۆڕاندا ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند هیچ بەرنامەکیان نییە لەگەڵ گۆڕان کۆببنەوە.
سەبارەت بە دامەزراندنی هەرێمێکی سەربەخۆ بۆ کەرکوک ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند ئەوەی باس لە دامەزراندنی هەرێمی سەربەخۆی کەرکوک دەکات دەبێت بەخۆیدا بچێتەوە چوونکە کەرکوک نەک تەنها باشوری کوردستانە بەڵکو سیمبولی هەر چوار پارچەی کوردستانە و هیچ کەس لەگەڵ ئەوە نییە کەرکوک بێێت بە هەرێمێی سەربەخۆ.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە هەوڵیر لەسەر ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە.
Your browser doesn’t support HTML5