کێری لە نۆرویژ چاوی بە زەریف دەکەوێ
وەزیری دەروەی وڵاتە یەکگرتووەکان جان کێری سەردانی نۆرویژ دەکات کە بریارە لەوێدا چاوی بە وەزیری دەروەی ئێراندا بکەوێ سەبارەت بە سەر لە نوێ سکاڵاکانی ئێران لە بارەی ئەو سزایانەی کە هێشتا لا نەدراوون بە پێی ئەو رێکەوتنامە مێژوویەی کە لە بارەی بەرنامەی ناوکیەوە لە ساڵی رابوردوودا مۆر کرا.
کێری بریارە ئەمرۆ چوارشەمە لە ئۆسلۆ چاوی بە مەحەمەد جەواد زەریف بکەوێ هەر رۆژێک پاش ئەوەی رێبەری باڵای ئێران تاوانباری وڵاتە یەکگرتووەکانی کرد کە بەڵێنەکانی بە چی نەگەیاندووە لە هێونکردنەوەی سزاکان بە پێی ئەو رێکەوتنامەی لە بەرامبەر بەرنامەی ناوکیدا.
کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکان دەڵێن سزاکان هێونکراونەتەوە وە سکاڵاکانی ئێران بە هەندێ لە کومپانیاکانی بێگانەوە بەستراوە کە لەگەڵ وڵاتەکەدا بە هۆێ هەندێ هۆی ترەوە بازرگانی بکەن.