پۆلیسی بەلجیکا 12 کەس بە گومانی تیرۆستی دەستگیر دەکات

ئۆفیسی دادپرسی فێدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕادەگەیەنێت پۆلیس لە بەلجیکا 12 گومانباری تیرۆرستی دەستگیر کردووە پاش ئەوەی لە شەوی هەینییەو هەتا بەرەبەیانی شەممە دەیان ماڵ گەڕان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

ئۆفیسی دادپرسی فێدراڵی ڕایگەیاند پۆلیس لە 16 شارەوانیدا کە زۆربەیان لە دەوروبەری بروکسڵن ئەو هەڵمەتەی ئەنجام داوە و 40 کەسی بردووە بۆ لێکۆڵینەوە. لەو 40 کەسیان لەوانە دەستگیر کرد.

بە پێی ئەو بەیاننامەیە پۆلیس بەبێ هیچ ڕووداوێکی سەرەکی ئەو هەڵمەتەی ئەنجام داوە.

وڵاتەکە هێشتا لە ژێر هەڕەشەی تیرۆرستیدایە پاش هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەو هێڵی شەمەنەفەری ناوخۆی بروکسڵ کە 32 کەسی تێدا کوژران.