ئەڵمانیا بە نیازی پەرەپێدانی ئەرکەکانیەتی لە میدتیرانە بۆ رێگا گرتن لە قاچاغی بە چەک

کابینەی راوێژکاری ئەڵمانی ئەنگیلا مێرکڵ پلانێکی پەسەند کردووە بۆ پەرەپێدانی ئەرکەکانی لەشکەری ئەڵمانی لە میدیترانە وە یاخود دەریای سپی ناوەراست لە نێوانیان گەڕان بە دووای ئەو چەکانەی بە قاچاغی رەوانەی شەرکەرانی دەوڵەتی ئیسلامی و رێکخراوە توبدرەوکانی تر لە باکوری ئەفەریکادا دەکرێن.

ئەو پلانە کە لە رۆژی چوارشەممە پەسەند کرا هێشتا پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمانە بەڵام وا چاوەروان ناکرێ روبەرووی هیچ ئاستەنگێک ببێت.

کەشتیەکانی ئەڵمانی تازە بەشێکن لە کردارەکانی یەکێتی ئەوروپا کە بە سۆفیا ناسراوە لە دەریای میدیترانە هەر لە مانگی 6ی ساڵی 2015 وە تا ئەمرۆ، بەڵام ئەرکەکانیان زۆرتر یارمەتیدانی پەنابەران و رێگا گرتن بوە لە قاچاغانی بە مرۆڤ.