لەگەڵ شکسـتهێنانی زیاتری داعش لە بەرەکانی شەڕ چ لە عێراق یان لە سوریا، مەترسیـیەکانیش زیاتر دەبن لەوەی ئەم گروپە توندڕەوە لە قۆناغی داهاتوو پەنابەرێت بۆ هێرشی چەتەگەری لە نێو شار و شارۆچکەکان لە ناوچەکەدا و هەروەها لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا.
هەفتەی ڕابردوو جۆن برینان سەرۆکی دەزگای CIA بۆ کۆمیتەی هەواڵگری ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە لەو بڕوایەدایە داعش مەشق و ڕاهێنان بە چەکدارەکانی دەکات تاوەکو ڕەوانەیان بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرش لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا.
باسی لەوەش کرد داعش لەگەڵ ئەوەی دووچاری شکستی گەورە بووە، بەڵام هێشتا لە توانایدایە کەسانی خۆی بۆ ناوچەکانی نەیاری ڕەوانەبکات و کاری تێرۆرسـتی ئەنجام بدەن.
پـرسیار لێرەدا، چۆن ئامادەکاری بۆ ئەم قۆناغەی شەڕی داعش بکرێت؟
ئەگەر بێت و داعش پەنابەرێت بۆ شێوازی شەڕی چەتەگەری، هەتا کەی دەتوانێت لەسەری بەردەوام ببێت؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پـۆلیسی داقوق لە باشوری کەرکوک.
حەمدی گلی شارەزای بواری ئەمنی و سەربازی.
Your browser doesn’t support HTML5