چالاکبوونی جینێکی تایبه‌ت له‌وانیه ده‌ستنیشانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات و به‌هێزی بکات. جینه‌که ناوی OXT به‌رپرسه له نه‌وه‌یه‌ک له هۆرمۆن به‌ناوی ئۆکسیتۆسین Oxytocin زۆر جار به‌ناوی "هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی" ئاماژه‌ی پێده‌درێت، توێژه‌ره‌وان له زانکۆی جۆرجیا ده‌ڵێن که‌مبوونی ئاستی لای هه‌ندێک که‌س ده‌بێته هۆی گرفت له ده‌ربڕینی ده‌مووچاو و نیگه‌رانی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سوکاریاندا.
توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن پرۆسه‌یه‌ک هه‌یه پێی ده‌ڵێن "مێسله‌یشن" Methylation ده‌بێته هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی OXT دواتر که‌مبوونه‌وه‌ی ئۆکسیتۆسین.
برایان هاس گه‌وره به‌رپرسی توێژینه‌وه‌که و یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر له‌توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رونیدا له کۆلێجی فرنکلین ئووگاس بۆ هونه‌ری زانستی UGA's Franklin College ده‌ڵێت " مێسله‌یشن توانای ڕژان له جینه‌کانه‌وه دیاری ده‌کات" بۆیه کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاری تایبه‌تی جینێکان هه‌یه.
ده‌شڵێت تاقیکردنه‌وه‌کانمان ئاماژه به‌وه ده‌دەن، جینی OXT ڕۆڵی گرنگی له ڕه‌فتار و ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری مێشک‌دا هه‌یه.
بونی ئاستی نزم له OXT له که‌سه‌کاندا، ئاستی چالاکی مێشکیان له ناوچه‌کانی په‌یوه‌ندی به ئاوێته‌بونی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه که‌متره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتردا له ئاکامه‌کانی دڵنیابوون، ئه‌وا له‌وانیه ببیته به‌ده‌ستهێنانی چاره‌سه‌ری باشتر بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له پشێوی له ڕه‌فتاه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ئاوی ڕووباری فلینت بۆته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی قوڕقووشم له خوێنی منداڵاندا.
به‌رپـرسانی ته‌ندروستی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا دووپاتیان کردوه، له شاری فیڵینت له ولایه‌تی میشگن Flint Michigan ، قوڕقووشمی مه‌ترسیدا له خوێنی منداڵاندا له ئاستێکی له به‌رزدایه، دوای ئه‌وه‌ی شاری دیترۆیت بۆ که‌متر تێچوون سه‌رچاوه‌ی به‌کارهێنانی ئاوی بۆ ڕووباری فلینت Flint River گۆڕیوه.
به‌رله‌وه‌ی له ڕووی یاسایی‌یه‌وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌که له ئاستی ئاوێته‌بوونی ئاوه‌که له‌گه‌ڵ لووله کۆنه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئاودا له‌و شاره‌دا به‌کارهاتوه دڵنیابێته‌وه، له ساڵی 2014دا سه‌رچاوه‌ی به‌کارهێنانی ئاویان له شاره‌کدا بۆ ڕووباری فلێنت گۆڕی. له‌گه‌ڵ داڕزانی هه‌موو لووله ئاوکانی شاره‌که‌وه، ئاوی خواردنه‌وه به‌ئاسن پیسبوه و له لووله بچووکه‌کانه‌وه قورقووشم تواوه‌ته‌وه و بۆ ماڵه‌کان گوازراوه‌ته‌وه و نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س تووشبوون.
زۆر بوونی ئاستی قوورقووشم له ئاودا له‌وانیه ببێته هۆی کێشه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌وام، به تایبه‌تی لای منداڵان که مێشک و سیستمه‌ی هه‌سته ده‌ماریان له دۆخی نه‌شونمادایه.
به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئاوی فلینت، ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی حکومه‌تی ولایه‌تی میشیگن ڕووبوڕووی توومه‌تی تاوان بوونه‌ته‌وه.
زاناکانی واڵایی گێژه‌ڵووکه‌یه‌کی تاریک له‌سه‌ر نیپتۆن به‌دی ده‌که‌ن.
تلسکۆبی ئاسمانی هابڵ وێنه‌ی کواڵتی به‌رزی ناردوه و توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن کێژه‌ڵووکه‌یه‌کی له‌سه‌ره به گه‌وره‌یی خاکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکایه.
کێژه‌ڵووکه vortex له‌سه‌ر نیپتۆن Neptune سیسته‌مه‌ێکی فشاری به‌رزه و له‌ناو هه‌وردا ڕووده‌دات. له ساڵی 2015دا زاناکانی فه‌له‌ک له هه‌وری ئه‌و هه‌ساره‌یه‌دا په‌ڵه‌یه‌ک ڕيشایی‌یان به‌دیکرد، له ساڵی 2016دا دڵنیابوون له‌وه‌ی کێژه‌ڵۆکه‌یه.
له ڕێگای فڕۆکه‌ی ئاسمانی (فۆیجه‌ر 2) Voyager 2 له ساڵی 1989دا کێژه‌ڵۆکه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی نیپتۆن به‌دیکراوه و له ساڵی 1994دا هابڵ زیاتر زانیاری ناردووه.
زاناکانی گه‌ردوون ناسی ده‌ڵێن، له ساڵانی چاودێریکردنیان جۆری جیاوازی گێژه‌ڵووکه‌یان به‌دی کردووه که مایه‌ی سه‌رسووڕماندن بووه، له ڕووی قه‌بار، شێوه، ئارامی، پانتایی، خێرایی و هه‌ندێک جار خاویش.
زاناکان ده‌ڵێن به‌راورد به گێژه‌ڵووکه‌کانی سه‌ر هه‌ساره‌ی Jupiter (بیرجیس) ، که بۆ ده‌یان ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌مه‌نیان کوورتره.
زاناکان به هیوان توێژینه‌وه‌ی زیاتر زانیاری و تێگه‌یشتنی زیاتر ئاشکراکات له چۆنێتی په‌ره‌سه‌ندنی کێژه‌ڵووکه‌وه و هۆکاری دروستبوون و جوڵانه‌وه و ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا.
Your browser doesn’t support HTML5