رێبەرانی یەکێتی ئەوروپا دەرواننە ئاێیندەیان بە بێ بریتانیا

رێبەرانی یەکێتی ئەوروپا دەرواننە ئاێیندەیان بە بێ بریتانیا

رێبەرانی یەکێتی ئەوروپا لە رۆژی چوارشەممە هەر رۆژێک پاش دەنگدانەکانی بریتانیا و کشانەوەیان لە رۆژی چوارشەممە لە کۆبۆنەوەیەکدا لە برۆسڵ تێشکیان خستە سەر چۆنیەتی داڕشتنی ئاێیندەی یەکێتیەکە بە بێ بریتانیا.

ئەوان لە بریتانیا داوایان کرد بە زوویی بکێشنەوە و چاوەرێ هیچ سوودێک نەکەن بێ ئەوەی بەهاکەی بدەن.

لەوانەیە ئەمە دوواترین بەشداری کردنی سەرۆک وەزیری بریتانیا دێڤید کامرۆن بێت لە کۆبۆنەوەکاندا کە بریارە دەست لە کار بکێشێتەوە پاش ئەوەی حکومەتەکەی سەر نەکەوت لە باوەرپێهێنان بە دەنگدەران لە مانەوەیان لە یەکێتی ئەوروپادا.

کامرۆن کە پاش وتو ێژەکان دووا ووتی سەرەرای غەم و پەژارەی، کۆبۆنەوەی رێبەرانی 28 وڵاتان سازدەرانە بوو.