له به‌رنامه‌ی ئەم هەفتەیەی ( له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) دوو ته‌وه‌ر باسده‌که‌ین یەکەمیان تورکیا و داعش لە پاش هێرشەکان و دووهەمیشیان ئایندەی کورد لە قۆناغی پاش دەوڵەتی ئیسلامی.
یەکەم : تەقینەوەکانی تورکیا
لەگەڵ ئەوەشدا کە تا ئامادەکردنی ئەم بەرنامەیە هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە خۆکوژیانەی کرانە سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ڕانەگەیاندووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ئاماژە بە ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن.
زۆرێک لە چاو‌دێر لەوبڕوایەدان ئەم جۆرە هێرشانە دەبنە زەمینەخۆشکەرێک بۆ قەیران و ململانێیەکی توند لە نێوانتورکیا و دەوڵەتی ئیسلامی‌دا.
چاو‌دێر دەڵێن دەشێت ئەم پەرەسەندنانە دەستێوەردانەکانی تورکیا لە ڕەوشی سوریاشدا قوڵتر بکاتەوە.
پێشتر لە ڕێی میدیا جیهانییەکان و تەنانەت ناوخۆییەکانی تورکیاشەوە ئاماژە بە هەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئانکەرە کراوە بەم ڕیکخراوە تێرۆریستیەوە کە ڕەوشێکی ترسناکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێناوەتە ئاراوە.
هەر لە سەرەتاوە هاتنە ئارای ئەم دەوڵەتە ئیسلامیە بە پڕۆژەیەکی سوننەکان ناودێر کرا لە ناوچەکەدا و باس لە ژمارەیەک وڵاتیش دەکرا کە پشتیوانی لەم ڕێکخراوە دەکەن وەک تورکیا و قەتەر و عەرەبستانی سعودیە.
ئەگەر پێشتر ئانکەرە، پارتی کرێکارانی کوردستانی دادەنا بە مەترسیە سەرەکیەکە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بەڵام ئێستا ناتوانێت خۆی لەوە ببوێرێت یانیش نکوڵی لێبکات کە ڕووبەڕووی قەیرانێکی قوڵتر و گەورەتر بۆتەوە بەهۆی دەوڵەتی ئیسلامیەوەی وەک دەگوترێت تەنانەت کارئاسانیش بۆ هاتوچۆیان کراوە لە تورکیا وە بۆ ناو سوریا.
ئایا ئه‌م هێرشانه گومانه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕه‌وێننه‌وه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی تورکیا و داعش؟
ئایا ئه‌و هێرشه خۆکوژیانه‌ی کرانه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک له ئه‌ستانبوڵ په‌یوه‌ندییان هه‌ن به ڕێککه‌وتنه نوێیه‌که‌ی ئانکه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤ؟
ئایا ئه‌م هێرشانه وه‌رچه‌رخانێک له سیاسه‌ته‌کانی تورکیادا به‌رامبه‌ر به سوریا دێنێته ئاراوه؟
(دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود) پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌کان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
دووهه‌م: داعش و ئایندهی کورد
ده‌شێت بگوترێت زۆربه‌ی زیانه‌کانی داعش به‌ر کورد که‌وتوون له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. کورد لەوپەڕی ڕۆژئاواوە تا ئەوپەڕی باشور بەرەیەکی گەورەی شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزی پێشمەرگە توانیویانە بە قوربانیدانەکانیان سەرکەوتنی گەورە و بەرچاو لە بەرامبەر دڕندەترین هێزی تێرۆریستی ئەم سەروەختەدا بەدەستبێنن.
ئەمەیان لە ڕووی لەشکرییەوە، ئەی لە رووی سیاسییەوە چۆن؟
هەر لە ئێستاوە پرسیارگەلێکی زۆر سەریان هەڵداوە سەبارەت بە قۆناغی پاش داعش ڕەوشەکە بە کوێ دەگات بۆ کورد و ئایا کورد ئامادەیی سیاسیانەی خۆیی هەیە لە بەرامبەر هەموو ئەو ئەگەرانەی باسدەکرێن لەو قۆناغە نوێیەدا، بە ئەگەری دروستبوونی ڕێکخراوێکی تری دڕندەتر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی.
ئایا له نێو کورددا تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش هه‌یه له مه‌ترسییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟
ئایا کاتێک قه‌یرانی داعش کۆتایی پێدێت، چ شتێک له به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌بێت؟
ئایا له قۆناغی پاش داعش کورد ده‌توانێت چی بکات؟
(هیوا عوسمان) نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا:
Your browser doesn’t support HTML5