تورکیا هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە دەکات

تورکیا بڕێکی زۆر لە کەرەستەی مرۆیی لە ناویاندا، برنج، ئارد و یاری منداڵان ڕەوانەی غەززە دەکات، چەند ڕۆژێک پاش گەیشتن بە ڕێککوتنێک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەم ئاشتبوونەوەیەو ناردنی هاوکاری بۆ غەززە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی بێکاری لەوێ گەیشتۆتە لەسەدا 43، کارەبا تەنها 8 بۆ 12 کاتژمێر هەیە و سەرچاوە ئاوییەکان وشک بوون.

تورکیا خواستی دروست کردنی، دەزگایەکی بەرهەم هێنانی وزە، نەخۆشخانەیەک و ژمارەیەک نیشتەجێگا هەیە.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان زۆر هەستیار بوو بە بارودۆخی غەززە کە لە ساڵی 2007 وە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوە دەبرێت، کە پارتێی ئاینییە وەکو پارتەکەی خۆی ئاکەپە. ئەو زۆر توڕە بوو کاتێک کاتێک ئسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە و کاتێک لە ساڵی 2010 ڕێگای گرت لە کەشتییەک بۆ ئەوەی بەربەستەکانی غەززە بشکێنێت.

پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا کە ڕۆژێک لە ڕۆژان تەنها هاوپەیمانی موسوڵمانی ئیسرائیل بوو، تێک چوو پاش ئەوەی هێزی دەریایی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەو کەشتییە لە مانگی 5 ی ساڵی 2010 بۆ ڕێگا گرتن لە شکاندنی بەربەستەکان بۆ ناو غەززە و لەو هێرشەدا 10 چالاکوانی تورک کوژران.