بەنگلادێش لە بارێکی نائاساییدایە پاش کوژرانی 20 بارمتە

.

کاربەدەستانی بەنگلاێش باری ئاسایشی پایتەختیان توند کردووە دوابەدوای 11 کاتژمێری پێکدادان لەگەل ملیتانەکانی کە 20 کەسیان کوشت کە زۆربەیان کەسانی سیڤیلی بیانی بوون لە چێشتخانەیەکدا.

ئەو پێکدادانە لە کاتێکدا کۆتایی پێهات کە هێزەکانی ئاسایش هوروژمیان بردە ناو باڵەخانەکەوەو 6 هێرشبەریان کوشت و یەکێکیان دەستگیر کرد. قوربانییەکان زۆربەیان پارچە پارچە کرابوون و بکوژەکان وێنەکانیان دەنارد بۆ داعش.

هێزەکانی ئاسایش 13 بارمتەیان ڕزگار کرد. زۆربەی ئەوانەی کە کوژران بڕوا دەکرێت ئیتالی و ژاپۆبی بن. بەلایەنی کەم دوو ئەفسەری پۆلیسیش کوژران.

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ بەڵام ناسنامەی هێرشبەرەکانی ڕانەگەیاندووە.