ئاکۆ ئەلیاسی: ده نگی راسانه وه ی خه باتی بزووتنه وه ی روژهه لاتی کوردستان سۆسیالست ئینترناسیۆناڵ
لە رۆژانی 1-2 ژۆلای ساڵی 2016 کۆبۆنەوەی ئەنجومەنی سۆسیالیست ئینترناسۆنال لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژینییڤ بەرێوە چوو کە ئەو پارتە کوردیانەی ئەندامی سۆسیالیست ئینترناسیۆناڵن و ئەوانەش وەکو چاودێرن تێدا بەشداریان کرد( پارتی ئاشتی و دیمۆکراتی – BDP) یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیمۆکراتی کوردستان، پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک – پەیەدە، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، پارتی پێشڤە چووی دیمۆراتیکی کوردی – سوریا، پارتی ئازادی – سوریا) . کە لەو کۆبۆنەوەدا باس لەسەر سێ تەوەری گرنگ کرا، تەنگەژە نەتەوەییەکانی هەنوکەیی، پاراستن و بەرگری کردن لە دیمۆکراسی و پشتێوانی لە تێکۆشان بۆ مافەکان و ئازادی لە هەر کوێ لەژێر گەڤە و مەترسیدا بن و هەر وەها باری ئابوری جییهانی و نەهێشتنی نە یەکسانی.
ئاکۆ ئەلیاسی ئەندامی شاندی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئێران لەو کۆبۆنەوەدا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوە کۆبۆنەوەی شۆرای ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست بوو بۆ راوێژکردن و بیرورا گۆرینەوە لەسەر ئەو بابەتە هەنۆکەیانەی کە ئێستا لە دونیادا هاتۆنەتە پێش، وەکو تونتربۆنەوەی خەبات لە دژی رێکخراوەی تیرۆریستی داعش، هەر وەها ئەو کارە تیرۆریستیانە کە لە سەرانسەی جیهاندا ئەنجام دەدرێن، قەیرانی کۆچبەری و هەر وەها ئاسایشی جیهان بە گشتی و پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتە جۆر بە جۆرەکان".
کاک ئاکۆ هەر وەها دەلێت " لە تەوەری یەکمی باسەکاندا کە لە رۆژی هەینی دەستیپێکرد دوواترین ئاڵۆگۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وە خەباتی راسانەوەی حیزبی دیمۆکرات و خەڵکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هێڕشی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە سیاسیەکانی حیزبی دیمۆکاتی کوردستانی ئێران بەشداریمان کرد، وە تا ئەو شوێنەی توانیمان هەم لەگەڵ سکرتێری گشتی ئەو ناوەندە و بەرپرسانی تر و ئەو کەسانەی کاریگەریان هەبوە پەیوەندیمان کرد و نامەی سکرتێری حیزبیش درا بە سەرۆک و سکرتێری گشتی سۆسیالست ئینترناسیۆناڵ".
کاک هەر وەها دەڵێت" دەتوانم بڵێم بە خۆشیەوە ئەوجار، لەبەر ئەوەی کە ئێستا کورد بەرگریەکی شۆڕشگیری ئینسانی دەکا بە تاێبەتی لە بەرانگاربونەوەی داعش لە چەندین سەنگەر و بەرەی جۆرا و جۆرەوە وە هەر وەها سەرکوتی بەردەوامی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان، نوێنەرایەتی کوردەکان زۆر بە باشی قسەیان کرد و قسەکانیشیان بە باشی وەرگیرا وە لە خولی یەکمدا دەنگی کورد زۆرتر بیسترا".
Your browser doesn’t support HTML5