بازاڕێکی خێروایی بۆ نەخۆشخانەی هیوا

هه‌فته‌ بازاڕی هیوا بۆ كۆمه‌ک كردنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌رده‌وامه‌ و سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه‌ش باس له‌ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ پڕۆژه‌كه‌.

نەخۆشخانەی هیوا

له‌ پڕۆژه‌كه‌دا ٣٦ كۆمپانیای خۆراک و پێداویستی و جوانكاری كه‌لوپه‌له‌كه‌نیان خستبووه‌ ڕوو ئه‌وانش باس له‌ گرنگی پێدان و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی خه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆ كڕینی كه‌لوپه‌له‌كان تا له‌ دواتردا بدرێت بە‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی شێرپه‌نجه.

نەخۆشخانەی هیوا

نەخۆشخانەی هیوا

جێی باسه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌ سلێمانی هه‌فه‌ت بازارێک كراوه‌ته‌وه‌ تا خه‌ڵک له‌و هه‌فته‌ بازاڕه‌ پێداویستیه‌كانی جه‌ژنیان بكڕن و قازانجه‌كه‌شی له‌ دواتردا ده‌درێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ژیار محەمەد

Your browser doesn’t support HTML5

نەخۆشخانەی هیوا