به ناڕه‌وای ده‌زانم گه‌ر بگوترێت نوسه‌ری کورد له سنوری نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیدایه و فه‌رهه‌نگه‌کانی تری فه‌رامۆش کردووه و ناخوازێت بوونی خۆی بباته ناو ئه‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی تره‌وه.
ئه‌زمونه‌کانی تێکه‌ڵ بوون به فه‌رهه‌نگه‌کانی تر و ئاشنا کردنی فه‌رهه‌نگی کوردی پێیان، زۆرن هەرچەندە ئاستەکانیان جیاوازن بەڵام ده‌کرێت بگوترێت هه‌ندێک له‌و تێکهڵبونانه بوونه‌ته مایه‌ی دروست بوونی پردێک له نێوان فه‌رهه‌نگه‌کاندا و هه‌روه‌هاش ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش.
ناساندنی داهێنانه‌کان له نێو فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌کاندا ناساندنی خه‌ون و فه‌نتازیا و جوانکارییه‌کان و ئهندێشهکانن به یه‌کتر و گه‌یاندنی پهیامهکانیشه به خوێنه‌ری یه‌کدی.
جا لێره‌وه ده‌کرێت بڵێین ئه‌گه‌ر نوسه‌رێکی کورد به زمانێکی تر بنوسێت به‌شێکه له‌و پرۆسه‌ی یه‌کتر ناساندنه.
به‌ڵام ده‌شبێت ئه‌و پرسیاره بکه‌ین ئه‌گه‌ر نوسه‌رێکی کورد ده‌قێکی به زمانێکی بیانی نوسی ئایا ده‌بێته هۆکارێک بۆ له ده‌ستدانی تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کانی وه‌ک ده‌قێکی کوردی؟
هه‌ر بۆیه له‌م نێوه‌نده‌دا خوێنه‌ر به‌شێکی گرنگی داهێنانه لای شاعیر و نوسه‌رانی تریش.
تەنها خوێنەری ڕژد دەتوانێت بکەوێتە دیالۆگێکی بابەتیانە لەسەر شیعرێکی داهێنەرانە و باسکردنی ڕەهەندەکانی ئەو شیعرە.
ئایا خوێنەری ڕژدمان هەن بۆ شیعر کە بتوانێت سنورەکانی چێژ وەرگرتن لە شیعر تێبپەڕێنێت و باس لە جوانیە پەنهانەکانی شیعر بکات؟
ئایا خوێنەرێکی ڕژدمان هەن بتوانێت ئەو پرسیارانەی دەقێکی ناوازە دەیوروژێنێت بکاتە تەوەری وتووێژ؟
(گۆران مه‌ریوانی) شاعیر ماویه‌ک به زمانی بیانی شیعری خۆی ده‌نوسی، له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا جارێکی تر ده‌ستی کردۆته‌وه به نوسین به زمانی دایک.
(( گەڵای درەختی ئەودیو پەنجەرەکەم))
گەڵای درەختی ئەودیو پەنجەرەکەم
سەوزن
بایەکی نەرم لقەکانیان دەلەرێنێتەوە
وەک هیواکانی گەنجێتی منن!
سێبەرێ دروست-دەکەن
رەنگە رێبوارێ یان عاشقێ
لە ژێریاندا بحەوێتەوە
یان ساکین ببن!
گەڵای درەختی ئەو دیو پەنجەرەکەم
کە باران لێیان دەدا؛
دەلەرزن.
پایزان
یەک لە دوای یەک؛
یان بە کۆمەڵ
دەوەرن.
زستانیش ....... بە وڵاتی من دەچن
تاڵان-دەکرێن
لە جزدانی-هێلانە رووت-دەکرێنەوە
بە قامچی-تەرزە
شان و ملیان شین-دەکرێنەوە!
گەڵای درەختی ئەو دیو پەنجەرەکەم
زۆرن
بە قەد خەمی منن!
سەوزن،
بەدەم-باوە دەلەرزن
بە تەمەن بێ،
گەنجن
رەنگە چوار، پێنج،
شەش- حەوت ساڵێ ببن
لە رۆژێکی خەماویی وەک ئەمڕۆدا؛
وا هەست-دەکەم
گەورەن، وەکو منن!
گەڵای درەختی ئەو دیو پەنجەرەکەم
هاکا ..... رۆژێ
بە بیانووی رووناکی گرتن
لە پەنجەرەیەک؛
لە حەوشەیەک،
بە تەورێ؛ بە دەرمانێ
بە دەستی دراوسێییەک
یان پیاوی گەڕەک،
به زيندويى
لەناو-بچن!
گەڵای درەختی ئەو دیو پەنجەرەکەم،
درۆناکەم،
لە زۆر رووەوە،
وەکو منن!
بوونیان گومانە و
لەناو-چوونیان،
وەک رۆژی رۆشنن.
ئایا شاعیرمان هەن بووبنە خاوەنی خوێنەری تایبەت بە خۆیان؟
ئایا نوسینی دەقێک بە زمانی بیانی دەکرێت وەک بەشێک لە فەرهەنگی کوردی سەودای لەگەڵ بکرێت؟
ئایا دەبێت جیاوازی لە نێوان خوێنەرێکی بیانی و خوێنەرێکی کورد لە چیدا بێت کاتێک هەردوکیان یەک دەقی کوردی دەخوێننەوە؟
(مەریوان گۆرانی) لە بەرنامەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
Your browser doesn’t support HTML5